کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نه‌مسا.. چوار تۆمه‌تبارى دۆسيه‌ى مردنى په‌نابه‌ران راپێچى دادگا كران
نه‌مسا چوار كه‌سى راپێچى به‌رده‌م دادگا كرد، به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له مردنى 71 په‌نابه‌رى ناياسايى له ناو پاسێكى نه‌فه‌رهه‌ڵگردا.
K24 – هه‌ولێر
نه‌مسا چوار كه‌سى راپێچى به‌رده‌م دادگا كرد، به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له مردنى 71 په‌نابه‌رى ناياسايى له ناو كاميۆنێكداا.
رووداوه‌كه، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو روويدا، كاتێك پۆليس له ناو كاميۆنێكدا، 71 ته‌رمى دۆزييه‌وه، كه له قه‌راغى رێگايه‌كى سه‌ره‌كى له خۆرهه‌ڵاتى نه‌مسا و نزيك له مه‌جه‌ڕ و سلۆڤاكيا لايدابوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29.8.2015)، كاربه‌ده‌ستانى مه‌جه‌ڕ، چوار كه‌سيان به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له ژيان له‌ده‌ستدانى ئه‌و 71 په‌نابه‌ره راپێچى دادگا كرج.
هانس پيته‌ر دوسكوزيل، گوته‌بێژى پۆليسى نه‌مسا رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى ده‌ستگيركراوون ئه‌ندامى باندێكى قاچاخچى تايبه‌ت به بازرگانيكردنن به مرۆڤه‌وه و كاريان ئه‌وه‌يه له به‌رامبه‌ر پاره‌يه‌كى زۆردا په‌نابه‌ران له سنووره‌كانه‌وه ده‌په‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و چوار كه‌سه، سێيان بولگارستانى و خاوه‌نى كاميۆنه‌كه‌ش به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانييه.
چوار منداڵ و هه‌شت ژن و 59 پياو، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان په‌نابه‌رانى سووريا بوون، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ته‌رمه‌كانيان له ناو كاميۆنێكدا دۆزرانه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس