کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌گه‌ر شتێك چووه چاوته‌وه چى ده‌كه‌يت؟
چاو ناسكترین ئه‌ندامه له له‌شی مرۆڤ، زۆرێك له مرۆڤه‌كان كاتێك شتێك ده‌چێته ناو چاوى بۆ نموونه "تۆز و خۆڵ یان زینده‌وه‌ری بچووك"، راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشین و خوراندنی چاوه‌كه
K24 – ھەولێر
چاو ناسكترین ئه‌ندامه له له‌شی مرۆڤ، زۆرێك له مرۆڤه‌كان كاتێك شتێك ده‌چێته ناو چاوى بۆ نموونه "تۆز و خۆڵ یان زینده‌وه‌ری بچووك"، راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشین و خوراندنی چاوه‌كه , ئه‌و خوران و ده‌ست لێدانه واده‌كات شته‌كه زیاتر بچێته ناو قوڵایى چاوه‌كه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئاسان نه‌بێ.
له‌ساته‌وه‌ختى چوونى هه‌ر شتێك بۆ ناو چاوه‌كانته‌وه، ئه‌م ئه‌م كردارانه‌ى خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:
1 – به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێ ده‌ست له چاوه‌كانت بده‌يت .
2 –چاوه‌كانت داخه و تا ماوه‌یه‌ك مهيكهرهوه، بۆ ئه‌وه‌ى فرمێسك رژێنيان بكات و ده‌ست بكات به شتنى چاوه‌كان، به‌م جۆره واده‌كات ئه‌و شته‌ى چووه‌ته ناو چاوه‌وه له‌گه‌ڵ فرمێسكه‌كه بێته ده‌ره‌وه.
3 – پاشان راسته‌وخۆ چاوه‌كان به ئاوێكى پاك بشۆ.
4-ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هاته ده‌ره‌وه، زۆر فشار له چاوه‌كانت مه‌كه، به‌ڵكو به‌زووترين كات سه‌ردانى پزيشكى پسپۆرى چاو بكه.