کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به هۆى هاوكاريكردنى داعش 11 ساڵ زيندانى ده‌كرێت
يه‌كه‌م هه‌رزه‌كارى ئهمهريكايى به تۆمه‌تى هاوكاريكردنى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" ناسراو به داعش، به زيندانى 11 ساڵ و چوار مانگ مه‌حكوم كرا.
K24 – هه‌ولێر
يه‌كه‌م هه‌رزه‌كارى ئهمهريكايى به تۆمه‌تى هاوكاريكردنى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" ناسراو به داعش، به زيندانى 11 ساڵ و چوار مانگ مه‌حكوم كرا.
رۆژى هه‌ينى (28.8.2015)، دادگايه‌كى ئه‌مه‌ريكا، سزاى 11 ساڵ و چوار مانگى به‌سه‌ر عه‌لى شوكرى ئه‌مين |(17 ساڵ)دا سه‌پاند، دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تى هاوكاريكردنى داعشى له‌سه‌ر ساغبووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره له ويلايه‌تى ڤێرجينيا و له شارۆچكه‌ى ماناساس ده‌ژييت، كه ته‌نيا كاتژمێرێك له واشنتنى پايته‌خته‌وه دووره.
دادگاى ويلايه‌ته‌كه، بڕياريدا، عه‌لى به درێژايى ژيانى بخرێته ژێر چاودێرييه‌وه و چاودێرى هه‌موو چالاكييهكيشى له‌سه‌ر ئينته‌رنێت بكرێت.
عه‌لى به يه‌كه‌م هه‌رزه‌كارى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له لايه‌ن دادگاوه سزاى له‌و جۆره‌ى بدرێت به هۆى تێوه‌گلانى له هاوكاريكردنى داعش.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره، له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، 7 هه‌زار جريوه‌ى بۆ هاوكاريكردنى داعش بڵاوكردوونه‌ته‌وه و تێياندا هاوكارى كردوون چۆن ئامرازه‌كانى شاردنه‌وه‌ى نهێنييهكانيان له ئينته‌رنێت به‌كاربهێنن.