کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه‌ى توركيا بۆردومانى داعش ده‌كه‌ن
حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، بۆ يه‌كه‌مجار له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش فڕۆكه‌كانى له ئاسمانى سووريادا بۆردومانى داعشيان كردووه.
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، بۆ يه‌كه‌مجار له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش فڕۆكه‌كانى له ئاسمانى سووريادا بۆردومانى داعشيان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29.8.2015)، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بڵاويكرده‌وه، سوپاى وڵاته‌كه‌يان دوێنێ هه‌ينى، له ئاسمانى سوورياوه بۆ يه‌كه‌مجار بۆردومانى چه‌كدارانى داعشيان له ناو ئه‌و وڵاته كردووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى له‌وه كردووه، چه‌ند ئامانجێكى داعش، كه مه‌ترسييان له‌سه‌ر ئاسايشى توركيا درووست كردبوو، له لايه‌ن فڕۆكهكانيانهوه بۆردومان كراوون.
پێشتر حكومه‌تى توركيا ره‌تيده‌كرده‌وه، له چوارچێوه هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به‌شدارى بكات و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش رايهكى گشتيى درووست ببوو، كه توركيا به واڵاكردنى سنووره‌كانى له‌به‌رده‌م هاتوچۆى چه‌كدارانى داعشدا، به كرده‌وه بووه‌ته هاوكارى داعش، به‌ڵام حكومه‌تى توركيا ئه‌و بانگه‌شانه‌ى ره‌تده‌كرده‌وه.