کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شه‌ڕ له ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
ئاگربه‌ستى نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و سوپاى سووريا له ناوچه‌ى ئهلزهبدانى نزيك ديمه‌شق كۆتايى هات
K24 – هه‌ولێر
ئاگربه‌ستى نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و سوپاى سووريا له ناوچه‌ى ئهلزهبدانى نزيك ديمه‌شق كۆتايى هات و بۆردومانى هه‌ردوولا له دژى يه‌كدى ده‌ستى پێكرده‌وه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاويكرده‌وه، له ناوچه‌كانى ئهلزهبدانى و ئه‌لفوعه و كفرياى باكوورى سووريا، شه‌ڕ له نێوان هێزه حكوومهتييهكان و چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه.
ناوچه‌ى ئهلزهبدانى له ده‌وروبه‌رى ديمه‌شقدا، نزيكه له سنوورى لوبنانه‌وه و له ئێستادا بووه‌ته‌وه به گۆڕه‌پانى شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانى سووريا و بهرههڵستكارهكانييدا.
هه‌ريه‌ك له هێزه‌كانى سووريا و چه‌كدارانى حزبوڵڵاى لوبنان، كه ئێستا له سه‌نگه‌رى سوپاى سووريادان و به‌رگرى له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ گرووپ و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ئه‌سه‌د، له ئێواره‌ى رۆژى ههينييهوه ئاگربه‌ستيان راگه‌ياندبوو، به‌ڵام سه‌ر له‌به‌يانى ئه‌مڕۆ ئه‌و ئاگربه‌سته شكێنرا.