کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا.. بۆ يه‌كه‌مجاره له مێژوودا باڵاپۆشێك ده‌بێته وه‌زير
ژنێكى باڵاپۆش بۆ يه‌كه‌م جار له سيسته‌مێكى عيلمانيدا كرا به وه‌زير
K24 – ھەولێر
دواى په‌سه‌ندكردنى حكوومه‌ته كاتييهكهى توركيا له‌لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ژنێكى باڵاپۆش بۆ يه‌كه‌مجار له سيسته‌مێكى عهلمانيدا كرا به وه‌زير.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29.8.2015) ماڵپه‌رى "فرانس 24" بڵاويكردووه‌ته‌وه: "دواى پێشكه‌شكردنى حكوومه‌ته كاتييهكهى توركيا له‌لايه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى توركيا و په‌سه‌ندكردنى له‌لايه‌ن ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، يه‌كه‌م ژنه باڵاپۆش به‌ناوى ئایشهن گورجان، پۆستی وه‌زیری خێزان و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی پێدرا، به‌مه‌ش ئه‌و خاتوونه بووه یه‌كه‌م وه‌زیری باڵاپۆش له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا".
گورجان له ساڵی 1963 له شاری "بوردوری" توركيا له دايك بووه‌و ته‌مه‌نى 52 ساڵه و دايكى سێ منداڵه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره‌دا ته‌واوكردووه.
له ساڵی 1986 به‌شی زانستی په‌یوه‌ندی له زانكۆی ئه‌نادۆڵ ته‌واوكردووه، پاشان بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دواتریش دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه، جگه له‌مه‌ش ئه‌ندام بووه له ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌زگاى "تورگيف" كه ده‌زگايه‌كى فێركارييه و تايبه‌ته به گه‌نجان، له‌لايه‌ن "بیلال ئه‌ردۆغان" كوڕی سه‌رۆك كۆمارى توركياوه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.
له نێوان ساڵه‌كانی 2006 بۆ 2011 گورجان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان له حكوومه‌تدا، كاری كردووه.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، له 25ی ئه‌م مانگه‌وه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكى كاتی، پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له دواهه‌مین رۆژی ماوه‌ی ده‌ستووریدا پێشكه‌ش كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى توركيا په‌سه‌ندكراو به‌و شێوه‌یه‌ش توركیا پێى نايه قۆناغێكى نوێوه.