کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ميسر سزاى سێ رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زيره‌ى دا
سێ رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لجه‌زيره له لايه‌ن دادگايه‌كى ميسره‌وه سزاى 3 ساڵ وزيندانيان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
K24 – هه‌ولێر
سێ رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لجه‌زيره له لايه‌ن دادگايه‌كى ميسره‌وه سزاى 3 ساڵ وزيندانيان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى داوا ده‌كرا، دۆسيه‌ى ئه‌و سێ رۆژنامه‌وانه‌ى ئه‌لجه‌زيره دابخرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ميسر سووربوون له‌سه‌ر به ئاكام گه‌ياندنى دۆسييه‌كه‌يان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لايه‌ن دادگايه‌كى ميسره‌وه سزاى 3 ساڵ زيندانى به‌سه‌ر سێ رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زيره‌دا سه‌پێنرا.
دادگاى تاوانه‌كانى قاهيره، به تۆمه‌تى "بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌كارى و پشتيوانيكردنى ئيخوانه‌كانى ميسر" سزاى به‌سه‌ر سێ رۆژنامه‌وانه‌كه‌دا سه‌پاندووه.
پيته‌ر گريست، هاووڵاتى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوستراليايى، به شێوه‌ى غيابى و هاووڵاتى كه‌نه‌دايى محه‌ممه‌د فه‌همى و هاووڵاتى ميسرى باهر محه‌ممه‌د به 3 ساڵ زيندانيكردن مه‌حكومكراوون.
هه‌روه‌ها باهر محه‌ممه‌د، به شه‌ش مانگ به‌ندكردن، مه‌حكوم كراوه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له ماڵه‌كه‌يدا "چه‌ند فيشه‌كێك" دۆزراونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن فه‌ريد، دادوه‌رى دۆسييه‌كه، رايگه‌ياند، دادگا بۆى ئاشكرا بووه، كه ئه‌و سێ كه‌سه "رۆژنامه‌وان نيين" و كاريان بۆ ئه‌وه كردووه "رايگشتى چه‌واشه بكه‌ن و زيان به وڵات بگه‌يه‌نن و گرته‌ى فيلم ئاسا به‌رهه‌م بهێنن".
دانيشتنه‌كه‌ى دادگا كه‌متر له 5 خوله‌كى خاياند و هه‌ريه‌ك له باهر و فه‌همى له قه‌فه‌زى تۆمه‌تبارييدا دانرابوون و دواى ده‌رچوونى بڕياره‌كه پۆليس ئه‌وانى راپێچى زيندان كرد.
فه‌همى، پێش دانيشتنه‌كه‌ى دادگا رايگه‌ياندبوو، ئه‌و دۆسييه‌يه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتايى سياسييه و هيچ دادوه‌رييه‌كى تێدا نييه و ئه‌و ليژنه‌يه‌ى له سه‌ره‌تاوه دادگا رايسپاردبوو، لێكۆڵينه‌وه له تۆماره ڤيديۆييه‌كان بكات، ده‌ريخست، كه هه‌موو گرته‌كان راستن و هيچ ساخته‌كارييه‌ك نه‌كراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ى ئه‌لجه‌زيره له مانگى كانوونى يه‌كه‌مى 2013ه‌وه ده‌ستگيركراوون.
مسته‌فا سه‌واق، به‌ڕێوبه‌رى تۆڕى ئه‌لجه‌زيره به وه‌كاله‌ت، رايگه‌ياند، ئه‌و حوكمه "سته‌مكارانه و نا لۆژيكييه و پشتى به هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى نه‌به‌ستووه و دۆسييه‌كه هه‌مووى سياسييه".
سه‌رچاوه: فرانس 24