لوبنان.. بە هەزاران هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان

بە هەزاران هاووڵاتی لە ناوەندی پایتەختی بەیروتدا بەدروشمی "بۆنی ئێوەش دەرکەوت" رژانە سەر شەقامەکان

لوبنان.. بە هەزاران هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان
لوبنان.. بە هەزاران هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان

K24- هه‌ولێر

بەمەبەستی چاکسازی لە سیستەمی وڵات و بنبڕکردنی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان، بە هەزاران هاووڵاتی لە ناوەندی پایتەختی بەیروتدا بەدروشمی "بۆنی ئێوەش دەرکەوت" رژانە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ شەممە (29.8.2015) ئاژانسى هەواڵی فەرەنسا رايگه‌ياند: "بە هەزاران هاووڵاتی لوبنانی لە گشت چینوتوێژەکانی کۆمەڵگە بە سەرجەم تایفەکانەوە رژانە سەر شەقامەکان و داوای چاکسازی لە سیستمی حوکمڕانیەتی و  دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک ئاو، کارەبا و سووتەمەنی و خۆشگوزەرانیان دەکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە: "زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەی کە رژاونەتە سەر شەقامەکانی، تیشێرت و قەمیسی سپیان لەبەردابووە، لەسەری نوسراوە "بۆنی ئێوە دەرکەوت" یان "یارییەکە تەواو بوو".

روونیشی کردووەتەوە: "زۆربەی خۆپیشاندەران بە سروودی نیشتمان و دروشمی جیاجیای نەتەواییەتی چەندان کیلۆمەتریان لە ناوچە جیاجیاکانى لوبنان بە پیادە بڕیوەو هاتوونەتە بەیروتی پایتەختی لوبنان".

لوبنان، وڵاتێکە لە وڵاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، لە رۆژئاواوە دەریای ناوەڕاستە و لە رۆژهەڵاتیشەوە بەستراوەتەوە بە زنجیرە چیا و وڵاتی فەڵەستین.