کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆژنامه‌يه‌كى عه‌ره‌بى باس له ده‌ستكه‌وته‌كانی بارزانی ده‌كات
میدیا جیهانییه‌كان، به‌گرنگییه‌وه باس له پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – ھەولێر
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی پۆستى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، میدیا جیهانییه‌كان، به‌گرنگییه‌وه باس له پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌ش ئه‌و پرسه له‌رووی سیاسییه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كانى ناوخۆى كوردستاندا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و مشتومڕی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وست"، له‌ماڵپه‌ڕی خۆیدا نووسیویه‌تی:-
"دوای هه‌ڵبژاردنى مه‌سعود بارزانی له‌ساڵی 2005 وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان پێنایه قۆناغێكی نوێوه و چه‌ندان گۆڕانكاری و ده‌ستكه‌وتی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی به‌تایبه‌تی له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، ئیداری..هتد".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "مه‌سعود بارزانی، وه‌كوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، توانی چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی گرنگ بۆ گه‌لی كورد به‌ده‌ستبهێنێ، یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وته گرنگانه بریتییه له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و یه‌كخستنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی نێوانیان".
به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌و ماڵپه‌ڕه: "ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ستكه‌وتوون رێژه‌ی هه‌ژارى له هه‌رێمی كوردستان پێش بارزانی گه‌یشتبووه 50%، به‌ڵام له‌ماوه‌ی حوكمڕانی بارزانیدا بۆ 7% دابه‌زی، ئه‌میش له‌رێگای به‌كارهێنانی سیاسیه‌تی ئابووری و دانانی ستراتیژێكی ئابووری بوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی دانیشتوان و كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ی بێكاری، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی چه‌ندان پرۆژه‌ی خۆشگوزارانی له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها پێشوازیكردن له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان به‌مه‌به‌ستی زیادبوونی رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا".
هه‌ر له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا هاتووه: "به بۆچوونی هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی، كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌رووی ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی جیهان بۆ هه‌رێمی كوردستان و كاركردنیان له شار‌و شارۆچكه‌كان، بۆ هه‌بوونى ئه‌و سه‌قامگیری و ئاسایشه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كوردستاندا بوونی هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كوردستان بووه‌ته شوێنی داڵده‌دانی زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌ى عێراقی".
له‌سه‌ر ئاستی خوێندنیش ئه‌و ماڵپه‌ڕه نووسیویه‌تی: "هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانیدا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی هاویشتووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 10 ساڵی رابردوودا به‌جۆرێك ژماره‌ی زانكۆكان زیادیان كردووه و قوتابخانه له هه‌موو گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا كراونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌می بارزانیدا توانویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی باشتر بكات و ستراتیژی دۆستایه‌تی و برایه‌تی له‌گه‌ڵیان ببه‌ستێ، به‌جۆرێك وایكردووه 33 كونسوڵخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بكرێته‌وه".
ده‌شڵێت: "هه‌ر به هۆی مه‌سعود بارزانیش بوو، هه‌رێمی كوردستان توانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆشدا وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رزراگرێت، به‌جۆرێك وایكرد له هاوینی ساڵی رابردوودا گورزێك له داعش بدات زیاتر له 95% ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیریكردبوون له خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ركێفی تیرۆرستان رزگار بكات، جگه له‌مه‌ش ناوی پێشمه‌رگه به‌جۆرێك به‌دونیادا ناسێندرا كه تاكه هێزی وشكانییه تاوه‌كوو ئێسته رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیادا، نووسیویه‌تی: "مه‌سعود بارزانی، به ئه‌ندازیاری پرۆسه‌ی ئاشتی داده‌نرێت له نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكوومه‌تی توركیا كه وایكرد بۆ ماوه‌ی دووساڵ ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت و كۆتایی به‌خوێنڕشتنی نێوانیان بێت".
له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌می مه‌سعود بارزانیدا رۆڵێكی باڵاشی بینیوه له‌رووی مامه‌ڵه‌كردنی سیاسه‌تی نه‌وت و وزه‌دا، به‌جۆرێك توانیویه‌تی كۆمپانیاى نه‌وتییه‌كانی جیهان به‌لای خۆیدا په‌لكێش بكات و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ببێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند".