کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا.. خۆپيشاندان بۆ پشتيوانيكردنى په‌نابه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت
په‌نابه‌ران بهخێرهاتنيان لێ ده‌كرێت، ئه‌م دروشمه بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له شارى دريسدن نه‌بيستراوه
K24 – ھەولێر
په‌نابه‌ران بهخێرهاتنيان لێ ده‌كرێت، ئه‌م دروشمه بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له شارى دريسدن نه‌بيستراوه، ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت به سه‌دان خۆپيشانده‌ر رژانه سه‌ر شهقامهكانى ئه‌و شاره و ژماره‌يه‌ك له‌و خۆپيشاندهرانه ئه‌م دروشمهيان به‌رزكردبووه‌وه.
ژنێك: "ئێمه لێره‌ين چونكه ئه‌وه‌ى ئێسته له ئه‌ڵمانيا رووده‌دات به‌تايبه‌تى له سهكسۆنيا ناكرێ به‌رق و كينه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه بكرێت كه هانايان بۆ ئێره هێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان ناتوانن به‌هۆى جه‌نگه‌وه له وڵاته‌كه‌ى خۆيان‌دا بژين، پێشم وايه ئه‌و شه‌ڕانه‌ى كه رووده‌ده‌ن نابێت له وڵاتێكى ئاوا ده‌وڵه‌مه‌ندا رووبده‌ن".
پێش هه‌فته‌يه‌ك له شارى هايدينا و سهكسۆنيا پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منييه‌كان و هه‌ندێك له چالاكوانى توندڕه‌وى راستڕه‌و رووياندا كه ئه‌وان ناڕازى بوون له هاتنى ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاته‌كه‌يان، بۆيه به پێويستيان ده‌زانى ناوه‌ندێكى تايبه‌ت بۆ پێشوازيكردنى په‌نابه‌ران بكرێته‌وه ئه‌وانه‌ى ته‌نيا به‌پاڵنه‌رى ئابوورى روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه جيا بكرێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى شياوى مافى په‌نابه‌رێتيان هه‌يه.
هايدينا، ئه‌و شاره بوو كه ئه‌نجلا ميركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ههڵيبژارد بۆ سه‌ردانيكردنى په‌نابه‌ران و پێشوازيكردنيان.
به‌شێك له خۆپيشانده‌ران هه‌ڵسان به هه‌ڵمه‌تى دابه‌شكردنى جلوبه‌رگ و خۆراك به‌سه‌ر په‌نابه‌راند.
پياوێك: "دهمانهوى دهريبخهين كه ژماريهك هاووڵاتى هه‌ن پێشوازى و به‌خێرهاتنى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن".
ئه‌و پياوه پێشى وايه: "ئه‌ڵمانيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه زۆرترين په‌نابه‌رى وه‌رگرتووه به‌جۆرێك رێژه‌كه‌ى ده‌گاته 800 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا".
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا، ده‌نگى ناڕه‌زاى له‌لايه‌ن به‌شێك له راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان بهرزبويهوه به‌جۆرێك چه‌ند شوێنێكى حه‌وانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانيان سووتاند.