کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌ينه‌تييه‌كانى په‌نابه‌ران له دوا وێستگه‌ى كۆچه‌كه‌ياندا
شارۆچكه‌ى كانيتزا بووه‌ته دوا وێستگه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى ده‌يانه‌وێت له سربياوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ هه‌نگاريا.
K24 – هه‌ولێر
شارۆچكه‌ى كانيتزا بووه‌ته دوا وێستگه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى ده‌يانه‌وێت له سربياوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ هه‌نگاريا.
په‌نابه‌ران له شوێنه گشتييه‌كان و له نزيك كۆگاكان په‌رت و بڵاو بوونه‌ته‌وه.
خاوه‌نى كۆگايه‌ك له شارۆچكه‌كه ده‌ڵێت: بۆچوونى جياواز هه‌يه، هه‌ندێك پێيان بێزار ده‌بن و هه‌ندێكيش پێيان وايه جێى نيگه‌رانييه ئه‌گه‌ر يه‌كێتى ئه‌وروپا بيانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سربيا ئه‌و كاته مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى دزى و تاوانكارى و هه‌بوونى كه‌سانى تيرۆريست له ريزى په‌نابه‌ران دێته ئاراوه.
سنوورى هه‌نگاريا كه‌متر له 10 كيلۆمه‌تر له په‌نابه‌ره‌كانه‌وه دووره، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه پۆليس زياتر له 60 هه‌زار په‌نابه‌رى ده‌ستگيركردووه، كه ده‌يانويست بپه‌ڕنه‌وه و زۆرينه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه له عێراق و سووريا و ئه‌فغانستانه‌وه هاتوون و ده‌يانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وروپا.
هاووڵاتييه‌كى نيشته‌جێى كانيتزا گوتى: "هه‌نگاريا وه‌ك يۆنانى لێهاتووه، ناتوانرێت كار و پێويستى ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌رانه دابين بكرێت، ئه‌و خه‌ڵكه پێويستيان به كاركردن و خوێندن و خزمه‌تگوزارى هه‌يه".
په‌نابه‌ره‌كان ده‌يانه‌وێت له هه‌نگاريياوه بپه‌ڕنه‌وه و بگه‌نه وڵاتانى ئه‌ڵمانيا، هۆڵه‌ندا، دانيمار و سوويد.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه له گۆڕه‌پانه گشتييه‌كاندا حكوومه‌ت تابڵۆى گه‌وره‌ى هه‌ڵواسييوه و له‌سه‌ريان نووسراوه، "ئه‌گه‌ر هاتييه هه‌نگارييا نابێت كارى هه‌نگارييه‌كان بكه‌يت"، ئه‌مه‌ش بۆ په‌نابه‌ران ره‌وشه‌كه‌ى سه‌ختتر كردووه.
هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى به‌ساڵاچوو، پێى وايه، پێويسته هه‌ر كه‌سێك له شوێنى له‌دايكبوونييدا ژيان به‌سه‌ر به‌رێت و ئه‌وه‌ى دێته رێى ئه‌م په‌نابه‌رانه ده‌بێت وڵاته‌كه‌يان و ئه‌و لايه‌نانه‌ى ئاوايان به‌سه‌ر هێناوون به‌رپرسيارێتييه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ بگرن.
له لێدوانييدا بۆ كه‌ناڵى ئيرۆنيوز، هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى نيشته‌جێى كانيتزا ئه‌و په‌نابه‌رانه ره‌وشێكى ناهه‌مواريان له رووى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه درووستكردووه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش، هێشتا كه‌سانێك هه‌ن به شێوازى ديكه بير ده‌كه‌نه‌وه و ده‌يانه‌وێت يارمه‌تى په‌نابه‌ره‌كان بده‌ن.
مارك زۆڵتان كيكيسى، رێكخه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ميگسول ده‌ڵێ: "ژماره‌يه‌كى زۆر هه‌ن، ناتوانم بڵێم ژماره‌كه چه‌نده، به‌ڵام ده‌زانم خه‌ڵكێكى زۆر هه‌ن خۆبه‌خشانه ده‌يانه‌وێت هاوكارى په‌نابه‌ره‌كان بكه‌ن و له رووى دابينكردنى خواردن و داووده‌رمان و جلوبه‌رگ و ته‌نانه‌ت وه‌رگێڕيشه‌وه هاوكارييان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
په‌نابه‌رێك له به‌رامبه‌ر چاكه‌ى ئه‌و خۆبه‌خشانه‌دا، گوتى: "ئه‌و چركه ساته‌ى هاوكارى ده‌كرێين، هه‌ست ده‌كه‌ين رێزمان لێده‌گيرێت وه‌ك مرۆڤ و له دڵه‌وه هه‌ست به ئاسووده‌يى ده‌كه‌ين".
هه‌رچه‌نده هێشتا هه‌ندێك ناكۆكى ماوه، به‌ڵام دواجار هه‌ردوولا بڕياريانداوه ديوارێكى كۆنكرێتى له‌سه‌ر سنووره‌كانيان درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى په‌ڕينه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بگرن.