کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى غاز له ده‌ريادا ده‌دۆزرێته‌وه
ميسر به هاوكارى كۆمپانيايه‌كى ئيتاڵى، گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى غازى له ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا ده‌دۆزنه‌وه
K24 – ھەولێر
ميسر به هاوكارى كۆمپانيايه‌كى ئيتاڵى، گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى غازى له ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (30.8.2015) كۆمپانياى "ئاين"ى ئيتاڵى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژناوانيدا رايگه‌ياند: "ئه‌و كێڵگهيهى كه له ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا دۆزراوه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى غازى سروشتييه له جيهاندا، به‌جۆرێك يه‌ده‌گى ئه‌و كێلگهيه له 100 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا ده‌گاته 5,5 مليار به‌رميل نه‌وت، به‌مه‌ش به گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى غازى هه‌ژمار ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستى جيهاندا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "له دواين پشكنيينهكانى ئه‌م جاره له 1450 مه‌تر بۆ 4هه‌زار 131 مه‌تر له قوڵاێى ژێر ئاودا هه‌ڵكۆڵدراوه به‌جۆرێك گه‌يشتووه‌ته چينى هايدرۆكاربۆنات".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، "شه‌ريف ئيسماعيل"، وه‌زيرى نه‌وتى ميسر، رايگه‌ياند: "دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و كێڵگه‌يه رێگه خۆشكه‌رێكه بۆ ئه‌نجامدانى پشكنينى ديكه و زيادبوونى رێژه‌ى وه‌به‌رهێنان له ميسر".