کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌وروپا.. داواى چاره‌سه‌رى به په‌له‌ى دۆسيه‌ى په‌نابه‌ران ده‌كرێت
وه‌زيرانى ناوخۆى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانيا، به‌ريتانيا، داوايانكرد، له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا وه‌زيرانى داد و ناوخى وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنى پرسى په‌نابه‌ران كۆببنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرانى ناوخۆى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانيا، به‌ريتانيا، داوايانكرد، له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا وه‌زيرانى داد و ناوخى وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنى پرسى په‌نابه‌ران كۆببنه‌وه.
برنار كانۆڤ و تۆماس دوميزيار و تيريزا ما، داوايان له سه‌رۆكايه‌تى يه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك بۆ وه‌زيرانى ناوخۆ و دادى ئه‌وروپا له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ئه‌نجام بدات.
ئه‌و وه‌زيرانه داوايان كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێوشوێنى پێويست و به‌په‌له بگيرێنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌يرانه‌ى به هۆى په‌نابه‌رانه‌وه رووى له ئه‌وروپا كردووه.
وه‌زيرانى ناوخۆى ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپاييه داواشيانكردووه، تا پێش كۆتايى ئه‌مساڵ، چه‌ند بنكه‌يه‌ك بۆ له‌يه‌كهه‌ڵاواردنى په‌نابه‌ران بكرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى به پاڵنه‌رى ئابوورى روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن جيابكرێنه‌وه له په‌نابه‌رانى ديكه.
له ماوه‌ى حه‌وت مانگى ئه‌مساڵدا، 340 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا، ئه‌مه له كاتێكدايه، له هه‌مان واده‌ى ساڵى رابردوودا 123 هه‌زار و 500 په‌نابه‌ر گه‌يشتبوونه ئه‌وروپا.
له رێگه‌ى په‌ڕينه‌وه‌شياندا بۆ ئه‌وروپا له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 2 هه‌زار و 300 په‌نابه‌ر ژيانيان له‌ده‌ستداوه.