کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌عره‌جى: هه‌ندێك وه‌زير دژى چاكسازيين
به‌ها ئه‌عره‌جى، جێگرى له‌كارلادراوى سه‌رۆك وه‌زيران ئاشكرايكرد، ژماره‌يه‌ك وه‌زيرى كابينه‌ى حكومه‌ت دژى چاكسازييه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران وه‌ستاونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
به‌ها ئه‌عره‌جى، جێگرى له‌كارلادراوى سه‌رۆك وه‌زيران ئاشكرايكرد، ژماره‌يه‌ك وه‌زيرى كابينه‌ى حكومه‌ت دژى چاكسازييه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران وه‌ستاونه‌ته‌وه.
به‌ها ئه‌عره‌جى، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا بۆ كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى عێراق، رايگه‌ياند، "كاتێك عه‌بادى، نه‌خشه‌ى چاكسازييه‌كانى له كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تدا خسته‌ڕوو، ژماره‌يه‌ك وه‌زير دژى ئه‌وه بوون، پۆسته‌كانى جێگرى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه".
گوتيشى: "كاتێك سه‌ليم جبورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانم بينيى، راشكاوانه پێم وت: هيچ رێگه‌يه‌كتان له‌به‌رده‌مدا نييه جگه له‌وه‌ى ئه‌و چاكسازييانه په‌سند بكه‌ن، چونكه ئه‌وه سه‌ره‌تايه‌كى گرنگى دۆزينه‌وه‌ى رێڕه‌وى حوكمدارييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيچ رێگه‌يه‌كى ديكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نييه جگه له‌وه‌ى پشتيوانى نه‌خشه‌ڕێيه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران بكه‌ين".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى چاكسازييه‌كانيش گوتى: "بڕوام وايه ئه‌و خاڵه‌ى باس له‌وه ده‌كات، موچه‌يه‌ك بۆ كه‌سانى بێكار ببه‌خشرێته‌وه، ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت چونكه عێراق رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى دارايى به‌رچاو بووه‌ته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستى به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وڵات‌دا كردووه و تا ئێستا سێ كۆمه‌ڵه بڕيارى به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى ده‌وڵه‌ت و بچووككردنه‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌ركردووه.