کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مانگانه مليارێك دينار بۆ پاسه‌وانه‌كانى حه‌كيم خه‌رج ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، مانگانه له بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، بڕى يه‌ك مليار دينار بۆ فه‌وجى پاسه‌وانه‌كانى عه‌ممار حه‌كييم، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى له عێراق خه‌رج ده‌كرێت.
سايتى "سكاى پرێس" (سايتێكى عێراقييه)، بڵاويكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى به‌رده‌ستى، عه‌ممار حه‌كييم، يه‌ك هه‌زار و 596 پاسه‌وانى هه‌يه و له فه‌وجێكدا رێكخراوون و له ناوچه‌ى خه‌زرا و ناوچه‌كانى ديكه‌ى نێوان نه‌جه‌ف و به‌غدا ئه‌ركييان راده‌په‌ڕێنن و زۆرينه‌يان له ناوچه‌ى جادرييه‌ى به‌غدا و گه‌ڕه‌كى سه‌عد له شارى نه‌جه‌ف باره‌گايان هه‌يه.
خه‌رجى ئه‌و هێزه‌ى عه‌ممار حه‌كيم له يه‌ك مانگدا 2 مليار و 360 مليۆن و 989 ديناره و به ده‌يان هامه‌ر و چه‌ك و خه‌رجى جۆراوجۆرى ديكه‌يان هه‌يه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: "هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ى حه‌كيم سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگريين و له‌وێ مووچه و پێداويستييه‌كانيان بۆ دابين ده‌كرێت".
له ميانه‌ى بڕياره‌كانييدا بۆ چاكسازى، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، بڕياريدا به رێژه‌ى له سه‌دا 90 پاسه‌وان و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى پارێزگارى به‌رپرسانى عێراق كه‌م بكاته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامانه بگێڕێته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى عێراق.