کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داواى داخستنى ژماره‌يه‌ك باڵيۆزخانه‌ى عێراق ده‌كرێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داواى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى باڵيۆزخانه‌كان كه‌مبكاته‌وه و ژماره‌يه‌ك باڵيۆزخانه‌ش دابخات.
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داواى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى باڵيۆزخانه‌كان كه‌مبكاته‌وه و ژماره‌يه‌ك باڵيۆزخانه‌ش دابخات.
عه‌باس به‌ياتى، ئه‌ندامى ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، "كاتى ئه‌وه هاتووه چاكسازى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقيش بكرێت و چاو بخشێندرێته‌وه به باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كانى عێراقدا".
به‌ياتى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا، گوتى: "له دوا كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى، جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێويسته ژماره‌يه‌ك باڵيۆزخانه و نوێنه‌رايه‌تى عێراق له ده‌ره‌وه دابخرێن و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانيشيان كه‌مبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕێكى زۆر پاره بۆ ده‌وله‌ت بگه‌ڕێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له ئێستا حكومه‌ت زۆر پێويستى به‌وه هه‌يه سياسه‌تى سكهه‌ڵگوشين له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌شدا په‌يڕه‌و بكات".
به‌ياتى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، له ئێستادا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ليژنه‌يه‌كى هه‌يه بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى كارى نێرده و شاند و كونسوڵخانه و باڵيۆزه‌كانى عێراق و دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى ئه‌و ليژنه‌يه كار بۆ بچووككردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌كرێت.