کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش ئاگرى له سێ ئهمبارى نه‌وت به‌ردا
له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، چه‌كدارانى داعش ئاگريان له سێ ئهمبارى نه‌وت به‌ردا و دووكه‌ڵى ره‌ش ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى داپۆشييوه.
K24 – هه‌ولێر
له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، چه‌كدارانى داعش ئاگريان له سێ ئهمبارى نه‌وت به‌ردا و دووكه‌ڵى ره‌ش ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى داپۆشييوه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش ئاگريان به‌رداوه‌ته سێ ئهمبارى نه‌وت له كێڵگه‌ى نه‌وتى عه‌لاس له خۆرهه‌ڵاتى تكريت.
سه‌رچاوه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، سووتاندنى ئه‌و ئه‌مبارانه به هۆى بۆردومانكردنييانهوه بووه و دواى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌وڵدان ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان، سووتانى ئه‌و ئه‌مبارانه بووه‌ته هۆى درووستبوونى دووكه‌ڵێكى ره‌ش له ئاسمانى ناوچه‌كه و دووكه‌ڵه‌كه گه‌يشتووه‌ته ئاسمانى سامه‌ڕا و شاره‌كانى ديكه‌ى باشوورى عێراق.
كێڵگه‌ى نه‌وتيى عه‌لاس، كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستى زنجيره به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين و ئه‌مبارێكى نه‌وتى يه‌ده‌گى لێيه و له ئازارى رابردووه‌وه تا ئێستا هێزه ئه‌منييه‌كان نهيان توانييوه به ته‌واوى ئه‌مباره‌كانى ئه‌و كێڵگه‌يه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، كه له حوزه‌يرانى ساڵى رابردووه‌وه كه‌وتبووه ژێر ده‌ستى داعش.
سه‌رچاوه: ئاژانسى خه‌به‌ر