کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوتله‌ى ده‌عوه: سكاڵا دژى هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ين
سه‌رۆكى كوتله‌ى ده‌عوه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، كوتله‌كه‌يان سكاڵايه‌كى ياسايى له دژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى كوتله‌ى ده‌عوه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، كوتله‌كه‌يان سكاڵايه‌كى ياسايى له دژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار ده‌كات.
خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د خه‌له‌ف، سه‌رۆكى كوتله‌ى ده‌عوه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياند، دوێنێ كوتله‌كه‌يان به كۆى ده‌نگ ره‌زامه‌ندييان ده‌ربڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى له دادگاى ئيتيحادى سكاڵايه‌ك له دژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكه‌ن.
به گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و نوێنه‌ره، كوتله‌كه‌يان به بيانووى ئه‌وه‌ى "هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى فرۆشتووه به ئيسرائيل" ده‌يانه‌وێت سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
پێشتر سه‌فين دزه‌يى، گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به راگه‌يه‌ندراوى فه‌رمى ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى ره‌تكردبوويه‌وه، كه باسيان له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به ئيسرائيل كردبوو.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى رايگه‌ياندووه، نه‌وت به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشێت، به‌ڵام ره‌تيكردووه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ نه‌وتى فرۆشتبێت به ئيسرائيل.
له ئاستى ميدياييدا، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ميديايى باسيان له‌وه كردبوو، ئيسرائيل له ناوچه‌كه‌دا يه‌كه‌م كريارى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه.
نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا ده‌كرێت و له‌وێوه به رێگه‌ى ده‌ريادا بۆ كرياره‌كان ده‌گوازرێته‌وه.
رۆژنامه‌ى "فايننشاڵ تايمز"ى به‌ريتانيا بڵاويكردبوويه‌وه، كه ئيسرائيل له‌سه‌دا 75ى پێويستى نه‌وتيى خۆى له كڕينى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دابين ده‌كات.
هێشتا هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى فه‌رمى ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى پشتڕاست نه‌كردوونه‌ته‌وه.