کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گۆشه‌گيرى توركيا، ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و ئيسرائيل ئاراسته ده‌كات
دواى پێنج ساڵ له گرژى و ئاڵۆزى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئيسرائيل، چه‌ند ئاماژه‌يه‌ك له توركياوه ده‌ركه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئاسايى ببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
دواى پێنج ساڵ له گرژى و ئاڵۆزى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئيسرائيل، چه‌ند ئاماژه‌يه‌ك له توركياوه ده‌ركه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئاسايى ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، ئه‌نقه‌ره له ئاستى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ست به گۆشه‌گيرى ده‌كات.
دوا ئاماژه‌يه‌كى ده‌ركه‌وتوو، سه‌ردانى شاندێكى فه‌رمى توركيايه بۆ ئيسرائيل، كه به يه‌كه‌م سه‌ردانى له‌و جۆره هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌و كاته‌ى ئاڵۆزى له نێوان هه‌ردوولادا درووستبووه.
راديۆى ئيسرائيل، بڵاويكرده‌وه، شاندێكى توركيا به سه‌رۆكايه‌تى جوفاك ساك، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى سياسه‌ته ئابوورييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌يوب قرا، به‌رپرسى كاروبارى هاوكارى ئيسرائيل كۆبووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌رمايه‌ى توركيا و پشتيوانى ئيسرائيل و ئه‌مه‌ريكا و يه‌كێتى ئه‌وروپا، ناوچه‌يه‌كى پيشه‌سازى له نزيك شارى جنين دابمه‌زرێت.
يه‌كێك له ئاماژه‌كانى ديكه‌ى هه‌نگاونانى توركيا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيلدا، دانانى فه‌ره‌يدون سينيرلى ئۆغڵۆيه به وه‌زيرى ده‌ره‌وه، كه بووه‌ته جێگه‌ى خۆشحاڵى ئيسرائيل، به هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئيسرائيلييدا هه‌يه.
سينيرلى ئۆغڵۆ، له ماوه‌ى ساڵانى 2002 تا 2007 باڵيۆزى توركيا بووه له ته‌لئه‌بيب و له سه‌روبه‌ندى هاتنه‌ئاراى كێشه‌ى كه‌شتييه‌كه‌ى توركيا سه‌رۆكى شاندى دانووستانكارى توركيا بووه.
دواى ئه‌وه‌ى ئێران و وڵاتانى گرووپى پێنج كۆ يه‌ك، له 14ى ته‌مموزى رابردوودا گه‌يشتنه واژووكردنى رێككه‌وتنى ناووكى نێوانيان، هه‌ردوو لايه‌نى ته‌لئه‌بيب و ئه‌نقه‌ره گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى ره‌وشى نوێى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێويستى به ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيانه، بۆ ئه‌وه‌ى به يه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه ببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده له رووى سياسييه‌وه توركيا و ئيسرائيل، كێشه‌يان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ردوولا نه‌يانويست ئه‌و كێشانه سه‌ر بكێشێت بۆ تێكچوونى په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌كانى نێوانيان.
ئه‌كره‌م ده‌ميرتاش، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى شارى ئه‌زميرى توركيا، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كونسوڵى ئيسرائيل له توركيا رايگه‌ياند، قه‌باره‌ى ئاڵوێرى بازرگانى نێوانيان به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو زيادى كردووه و ئيسرائيل يازده‌هه‌مين هاوبه‌شى بازرگانيى توركيايه.
له 2011دا قه‌واره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات 4 مليار و 22 مليۆن دۆلار بووه، له 2013دا ئه‌و قه‌باره‌يه گه‌يشتووه‌ته 4 مليار و 858 مليۆن دۆلار.
چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و دابڕانه‌ى رووبه‌ڕووى توركيا بووه‌ته‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ى له وڵاتانى عه‌ره‌بى، واى له توركيا كردووه بير له ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل بكاته‌وه.
پێشتريش مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياندبوو، به‌رپرسانى توركيا و ئيسرائيل له 25ى حوزه‌يراندا به ئامانجى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو لا چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجامداوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هاوڕێ له‌گه‌ڵ شكستى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 7ى حوزه‌يرانى رابردوودا، ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى دژى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا زياتر به‌رز بووه‌ته‌وه و ده‌نگه ناڕازييه‌كان داوا ده‌كه‌ن، په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئاساييبكرێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى توركيا له 2009دا، له كۆنگره‌ى داڤۆسدا، رووبه‌ڕووى سه‌رۆكى ئيسرائيل، شه‌معون پێريز وه‌ستايه‌وه و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئيسرائيل.
له 31ى ئايارى 2010شدا، كاتێك هێزێكى ئيسرائيل هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر كه‌شتييه‌كى توركيا كه كۆمه‌كى ده‌گه‌يانده غه‌ززه، بووه هۆى تووڕه‌بوونى زياترى ئه‌ردۆغان و به‌و هۆيه‌شه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات زۆرتر ئاڵۆز بوون و سه‌ره‌نجانم له ئه‌يلولى 2011دا توركيا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيلدا هه‌ڵپه‌سارد.
توركيا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و نوێنه‌رايه‌تى خۆى له ئيسرائيل بچووك كرده‌وه و مه‌رجيشى دانا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان و داواى كرد ته‌ل ئه‌بيب به فه‌رمى داواى لێبووردن بكات و قه‌ره‌بووى زيانه‌كانى توركيا بكاته‌وه.