کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆمپانياكانى مۆبايل به‌شێك له داهاتى نه‌و‌ت به فيرۆ ده‌ده‌ن
به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى كۆمپانياكانى مۆبايلى عێراق، رۆژانە سەدا ١٥ی داھاتی نەوت بە فیرۆ ده‌چێت.
K24 – ھەولێر
به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى كۆمپانياكانى مۆبايلى عێراق، رۆژانە سەدا ١٥ی داھاتی نەوت بە فیرۆ ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (31.8.2015) "عەبدولسەلام مالیکی"، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا لە شارى بەغدا، حکوومەتی بەغدای بە بێ ئاگا وەسفکرد لە بە فیرۆدانی داھاتی گشتی لە لایەن کۆمپانیاکانی مۆبایل عێراق.
راشیگەیاند: "بە پێی گرێبەستی نێوان حکوومەت و کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی، پێویستە کۆمپانیاکان لە سەدا ٧٥ی کۆی داھات و قازانجەکانیان لەناوخۆيی عێراقدا بەکاربھێنن، بۆ پرۆژەکانی وەبەرھێنان، کەچی ھیچ کام لە کۆمپانیاکان پابەندی ئەو رێکەوتنە نەبوونە.
گوتيشى: "دەبوایە کۆمپانیاکانی مۆبایل لە حەوت ملیار دۆلار قازانج، ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان لەناوخۆيی عێراقدا بخستایەتە وەبەرھێنانەوە، بەڵام بێ ئەوەی حکوومەت ئاگاداربێت ئەو پارانەیان بردووەتە دەرەوەی وڵات".