کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆكرانيا.. ته‌قينه‌وه‌يه‌ك برينداربوونى 90 كه‌سى لێكه‌وته‌وه
90 كه‌س برينداربوون، كه زۆرينه‌يان پۆليسن، له ئاكامى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك و درووستبوونى گرژى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئۆكرانيادا.
K24 – هه‌ولێر
90 كه‌س برينداربوون، كه زۆرينه‌يان پۆليسن، له ئاكامى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك و درووستبوونى گرژى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئۆكرانيادا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئۆكرانيادا، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و گرژى و ئاڵۆزى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
زانيارييه فه‌رمييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌و هۆيه‌وه 90 كه‌س كه زۆرينه‌يان پۆليس بوون بريندار بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ روودانى ته‌قينه‌وه‌كه‌شدا، گرژى و ئاڵۆزى له نێوان پۆليس و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى خۆپيشانده‌ردا روويدا.
له كاتى روودانى ته‌قينه‌وه‌كه‌دا، په‌رله‌مانى ئۆكرانيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ساز كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه ياساى چاكسازى ده‌ستوورى بدات و ئۆتۆنۆمى به هه‌رێمى خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانيا ببه‌خشێت.
هه‌رێمى خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانيا، به لايه‌نگرى رووسيا هه‌ژمار ده‌كرێت.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى پاسه‌وانى نيشتيمانى ئۆكرانيا، رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 50 ئه‌نداميان بريندار بوونه و 4 كه‌س له برينداره‌كان ره‌وشى ته‌ندرووستيان مه‌ترسيداره.
له ماوه‌ى 16 مانگى رابردوودا، ناكۆكى و ململانێى سياسى له هه‌رێمى خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانيا، بووه‌ته هۆى كوژرانى 6 هه‌زار و 800 كه‌س.
256 ئه‌ندامى په‌رله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندى پرۆژه‌كه ده‌نگيان دا، له كاتێكدا پڕۆژه‌كه پێويستى به ده‌نگى 226 ئه‌ندام هه‌بوو.
له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانيشدا پێكداهه‌ڵپژان له نێوان ئه‌و هاووڵاتييانه‌دا روويدا كه دژى په‌سندكردنى پرۆژه‌كه بوون و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ناڕه‌زايه‌تييان ده‌رده‌بڕى.
پڕۆژه‌ى به‌خشينى ئۆتۆنۆمى به هه‌رێمى خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانيا بيرۆكه‌ى وڵاتانى خۆرئاوايى دۆستى كييڤه.