کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق هاتنى سوپاى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئه‌نبار ره‌تده‌كاته‌وه
سوپاى عێراق ره‌تيكرده‌وه، هيچ يه‌كه‌يه‌كى سوپاى ئه‌مه‌ريكا گه‌يشتبێته ئه‌نبار بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنه‌وه‌ى ئه‌و پارێزگايه له ده‌ستى داعش بكات.
K24 – هه‌ولێر
سوپاى عێراق ره‌تيكرده‌وه، هيچ يه‌كه‌يه‌كى سوپاى ئه‌مه‌ريكا گه‌يشتبێته ئه‌نبار بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنه‌وه‌ى ئه‌و پارێزگايه له ده‌ستى داعش بكات.
عه‌بدولغه‌نى ئه‌لئه‌سه‌دى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه تيرۆر، رايگه‌ياند، عێراق پێويستى به هاتنى سوپاى ئه‌مه‌ريكا نييه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش.
ئه‌لئه‌سه‌دى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامييدا، گوتيشى: "ئێمه له هێزه‌كانى دژى تيرۆر به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كه‌كانى ديكه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى له يه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى ئه‌نباره‌وه ئه‌ركه‌كانمان وه‌ك پێويست جێبه‌جێ كردووه و به گوێره‌ى پلانى سه‌ربازى كار ده‌كه‌ين".
سه‌باره‌ت به هاتنى سوپاى ئه‌مه‌ريكا بۆ سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منييه ره‌تيكرده‌وه، هيچ يه‌كه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكا بۆ شه‌ڕكردن له دژى چه‌كدارانى داعش گه‌يشتبێته ئه‌نبار.
گوتيشى: "هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له هاتنى يه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكايى ده‌كه‌ن، دوورن له راستييه‌وه و فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراق پێويستى به هيچ هێزێكى بيانى نييه".
هێزه‌كانى سوپاى عێراق به پشتيوانى فڕۆكه و چه‌كدارانى "حه‌شدى شه‌عبى" و هۆزه سونييه‌كان، ل پرۆسه‌يه‌كى فراوانيان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ستپێكردووه.
له ناوه‌ڕاستى ئايارى رابردوودا، چه‌كدارانى داعش به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو هێرشيان كرده سه‌ر شارى رومادى و توانيان ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرن، كه ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نباره له خۆرئاواى به‌غدا و به پارێزگايه‌كى سوننه نشين هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: ئيره‌م