کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تاران درووشمه‌كانى دژ به ئه‌مه‌ريكا ده‌سڕێته‌وه
بۆ يه‌كه‌مجار له دواى دامه‌زراندنى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه، شاره‌وانى تاران، درووشمه‌كانى دژ به ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر ديوارى بيناى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته له تاران ده‌سڕێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
بۆ يه‌كه‌مجار له دواى دامه‌زراندنى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه، شاره‌وانى تاران، درووشمه‌كانى دژ به ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر ديوارى بيناى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته له تاران ده‌سڕێته‌وه.
له 1979 كاتێك شۆڕشى ئيسلامى له ئێران سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، لايه‌نگرانى شۆڕشه‌كه هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له تاران و ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرت.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له تاران داخراوه و له ماوه‌ى زياتر له 35 ساڵى رابردووش‌دا درووشمه‌كانى "مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ريكا" له‌سه‌ر ديوارهكانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا ماونه‌ته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ميهرى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، شاره‌وانى تاران فه‌رمانى كردووه به كارمه‌نده‌كانى، كه درووشمه‌كانى دژ به ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر ديوارهكانى باڵيۆزخانه‌ى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له تاران بسڕنه‌وه.
ماڵپه‌ڕى "فه‌رهه‌نگ نيوز"ى سه‌ر به سوپاى پاسداران بڵاويكردووه‌ته‌وه، "بڕيارى لابردنى درووشمه‌كانى دژ به ئه‌مه‌ريكا جێى سه‌رسامييه".
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕى "سه‌حام نيوز" سه‌ر به ره‌وتى چاكسازيخوازانى ئێران، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕياره، ته‌نيا درووشمه‌كانى سه‌ر ديوارى باڵيۆزخانه‌ى پێشووى ئه‌مه‌ريكا ده‌گرێته‌وه و درووشمى شوێنه گشتييه‌كان ناگرێته‌وه.
برات زاده، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى بهسيج، سه‌ر به سوپاى پاسداران، رايگه‌ياند، سڕينه‌وه‌ى ئه‌و درووشمانه بڕيارێكى درووست نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌موو ئه‌وه‌ى له ئێران‌دا به‌ده‌ستمان هێناوه به‌رهه‌مى ئه‌و درووشمانهيه و بهوانيشهوه به‌نده، به گيانى شۆڕشگێڕييهوه رووبه‌ڕووى خۆبه‌گه‌وره‌زانان بووينهوه و ئه‌وه‌شمان له پێشه‌وا حوسێن بۆ ماوه‌ته‌وه".