کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش گرته‌ى ڤيديۆى سووتاندنى چوار ديل بڵاوده‌كاته‌وه
چه‌كدارانى داعش، تۆمارێكى ڤيديۆييان بڵاو كرده‌وه و تێيدا نمايشى ديمه‌نى سووتاندنى چوار چه‌كدارى سه‌ر به "حه‌شدى شه‌عبى"يان كرد.
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانى داعش، تۆمارێكى ڤيديۆييان بڵاو كرده‌وه و تێيدا نمايشى ديمه‌نى سووتاندنى چوار چه‌كدارى سه‌ر به "حه‌شدى شه‌عبى"يان كرد.
گرته ڤيديۆكه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا چه‌كدارانى داعش بانگه‌شه‌ى "تۆڵه‌كردنه‌وه" ده‌كه‌ن و له‌ژێر ئه‌و ناوه‌شدا چوار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كه له شه‌ڕه‌كاندا به ديليان گرتوون ده‌سوتێنن.
چوار كه‌سه‌كه، جلى پرتهقاڵيان له‌به‌ر كردوون و به زنجير به‌ستراونه‌ته‌وه و دواتر به په‌يكه‌رێكى ئاسنينهوه هه‌ڵواسراوون و له ژێره‌وه ئاگريان ده‌درێت.
چه‌كدارانى داعش، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، "پێشتر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى سوننهئاينزايان به‌و شێوه‌يه سووتاندووه و ئه‌وانيش تۆڵه‌يان ده‌كه‌نه‌وه".
ڤيديۆكه له لايه‌ن "ويلايه‌تى ئه‌نبار"ى داعشه‌وه ئاماده كراوه و چه‌كدارێكى ده‌مامكدار ده‌رده‌كه‌وێت و باسى سووتاندنى ئه‌و چوار كه‌سه ده‌كات.
تۆماره‌كه، نزيكه‌ى 5 خولهك و نيو و چه‌ند ديمه‌نێكى ديكه‌ى تێدايه، كه چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى به ناوى "ئه‌بو عيزرائيل" ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌رمى سووتاوى كه‌سێك، به ته‌ور پارچه پارچه ده‌كات و ده‌وترێت ئه‌و ته‌رمه كه‌سێكى سوننهئاينزايه و حه‌شدى شه‌عبى به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.