کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆمپانيايه‌كى هيندى به‌نيازه سه‌رمايه‌گوزارى له ئێران بكات
K24 – ھەولێر
له‌دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران، كۆمپانيايه‌كى هيند به‌نيازه به بڕى سێ مليار دۆلارله كۆمه‌ڵگه‌ى پيشه‌سازى پێترۆكيما له ئێران سه‌رمايه‌گوزارى بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (31.8.2015) ماڵپەڕی "بلومبێرگی" بەریتانی رایگەیاند: "کۆمپانیای نەوتی هیندستان، بە نيازه لە دواى هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە بازاڕی نەوت و پێترۆکیمیای ئەم وڵاتەدا، ببنە رکابەری کۆمپانیا گەورەکانی جیهان".
هه‌ر له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا هاتووه:"ئه‌و كۆمپانيايه به مه‌به‌ستى سه‌رمايه‌گوزارى كردن له‌و وڵاته، بڕی سێ ملیار دۆلارى ته‌رخانكردووه".
لە سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵدا، شاندێكى بازرگانی هیندی سەردانی ئێرانی کرد و ئەگەرچی دانوستانەکانی ئەو شانده لە پشت دەرگه داخراوەکاندا بەڕێوەچوون، بەڵام بەگوتەی راگەیاندنەکانی ئێران، ئامانج لەو دانیشتنانە بەشداری و سەرمایەگوزارى کردنی هیندییەکان، لە پڕۆژەی دروستکردنی چەند کارخانەیەکی پێترۆکیمیا لە ناوچەکانی عەسەلوویە و بەندەری چابەهار بووە".
له 14 ته‌موزی 2015، ئێران و وڵاتانی (5+1) گه‌یشتنه رێككه‌وتنی چه‌كی ناوه‌كی، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئێران ده‌ست له‌به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی ناوه‌كی هه‌ڵده‌گرێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا سزای ئابووریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئیسرائیل وه‌سف كرد.
له ئێٍستهدا كۆمپانيا هيندييه‌كان به‌نيازن، دواى لاچوونى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران، لە بازاڕی نەوت و پێترۆکیمیای ئەو وڵاتەدا، ببنە رکابەری کۆمپانیا گەورەکانی جیهان.