کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا.. داواى ده‌ركردنى ياسايه‌كى نوێ بۆ په‌نابه‌ران ده‌كرێت
پارتى سۆسياليست ديموكراتى هاوپه‌يمان له حكومه‌تى ئيئتيلافى ئه‌ڵمانيا داوا ده‌كات، ياسايه‌كى تايبه‌ت به كۆچبه‌ران ده‌ربكرێت
K24 – هه‌ولێر
پارتى سۆسياليست ديموكراتى هاوپه‌يمان له حكومه‌تى ئيئتيلافى ئه‌ڵمانيا داوا ده‌كات، ياسايه‌كى تايبه‌ت به كۆچبه‌ران ده‌ربكرێت و ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانياش ده‌ركردنى وه‌ها ياسايه‌ك به پێويست نازانێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌نگێلا مێركل، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، رايگه‌ياند، پێويسته سه‌يرى ئه‌وه بكرێت، هاتنى ئه‌و لێشاوه‌ى په‌نابه‌ران چ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر بازار و كار ده‌بێت له داهاتوودا.
گوتيشى: "تا ئێستا هيچ كه‌س نازانێت ئاستى خوێنده‌وارى و راهێنانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى هاتوون، له چ ئاستێكدايه و ره‌نگه ئه‌وان بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ له ئه‌ڵمانيا بمێننه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "بێگومان ئه‌و كه‌سانه به‌شێكيان پێويستيان به خوێندن و پيشه هه‌يه و ئه‌وه‌ش روونه كه كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره به‌ديده‌هێنن".
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى سه‌رنجڕاكێشه بۆ په‌نابه‌ران و پێويسته زۆر شتى ديكه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى توانا و ده‌ستى كارى زياتر روو له ئه‌ڵمانيا بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سياسه‌ته‌ى راوێژكارى ئه‌ڵمانيادا، هاوپه‌يمانى حكومه‌تى ئيئتيلافى له ئه‌ڵمانيا داوا ده‌كات ياسايه‌كى نوێى تايبه‌ت به كۆچبه‌ران ده‌ربكرێت و سنوورێك بۆ لێشاوى په‌نابه‌ران دابنرێت.