کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تاڵيبان هۆكارى شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى ئه‌ميره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان، به پێنج زمان هۆكارى شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى ئه‌ميرى پێشووى خۆى (مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر)ى ئاشكرا كرد.
K24 – هه‌ولێر
بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان، به پێنج زمان هۆكارى شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى ئه‌ميرى پێشووى خۆى (مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر)ى ئاشكرا كرد.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، به پێنج زمان له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيباندا، هۆكارى شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى مه‌لا عومه‌ر له لايه‌ن بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانه‌وه بڵاوكرايه‌وه.
تاڵيبان ئاشكرايكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له قه‌واره و هه‌يبه‌تى بزوتنه‌وه‌كه‌يان بكه‌ن، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) له ئه‌فغانستاندا، بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ هه‌واڵى مه‌رگى ئه‌ميره‌كه‌يان شاردووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى پاكستان بڵاويكرده‌وه، ئه‌ميرى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر به نه‌خۆشى كۆچى دواييكردووه، بزوتنه‌وه‌كه له ته‌مموزى رابردوودا به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به واده‌ى مردنى ناوبراو بكات، هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه.
دواى ئاشكراكردنى هه‌واڵى مردنى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر، بزوتنه‌وه‌كه مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوورى وه‌ك ئه‌ميرى بزوتنه‌وه‌كه ده‌ستنيشان كرد.
مالپه‌ڕى تاڵيبان ژياننامه‌ى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌رى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ى ژياننامه‌كه‌ى، ئه‌و له نيسانى 2013دا كۆچى دواييكردووه.
ژياننامه‌كه نزيكه‌ى 5 هه‌زار وشه‌يه و تێيدا هاتووه: "زۆرينه‌ى جه‌نگاوه‌ره دێرينه‌كان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيماره‌تى ئيسلامى و به‌رپرسانى مه‌يدانى و زانايانى ئاينى رازى بوون له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر، ئه‌ميرى پێشووى تاڵيبان".
تاڵيبان باسى له‌وه‌شكردووه، ساڵى 2013 ساڵێكى گرنگ بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، ئه‌وه‌ش هۆكارى شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه بووه.
بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان له 1996دا له‌سه‌دا 90ى خاكى ئه‌فغانستانى كۆنترۆڵكرد و ئه‌ماره‌تێكى ئيسلامى تێدا دامه‌زراند و مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر، وه‌ك ئه‌ميرى ئه‌ماره‌ته‌كه ناسێندرا.
له 2001دا به هۆى ئه‌وه‌ى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر رازى نه‌بوو، ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رێكخراوى ئه‌لقاعيده راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا بكات، واشنتن به سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هێرشى كرده سه‌ر ئه‌فغانستان و حكومه‌تى تاڵيبان رووخێندرا.
تاڵيبان له ته‌مموزى رابردوودا، چووه‌ته ناو پرۆسه‌يه‌كى لاوازى دانووستانه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى كابوڵدا و يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش به چاودێرى راسته‌وخۆى به‌رپرسانى پاكستان و ئه‌مه‌ريكا و چين له شارى مورى پاكستان به‌ڕێوه‌چوو.
بڕيار بوو، له 31ى ته‌مموزدا كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌م ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ كاتێكى ناديار دواخستووه.