کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌ربڕينى حوشتر له سعووديه قه‌ده‌غه ده‌كرێت
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى مێرس له عه‌ره‌بستانى سعووديه، سه‌ربڕينى حوشتر له ساته‌وه‌ختى حه‌جكردندا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
K24 – ھەولێر
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى مێرس له عه‌ره‌بستانى سعووديه، سه‌ربڕينى حوشتر له ساته‌وه‌ختى حه‌جكردندا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (31.8.2015) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عه‌ره‌بستانى سعووديه، له به‌يانێكدا رايگه‌ياند: "رێژه‌ى مردووانى تووش بوو به‌نه‌خۆشى مێرس، له‌ساڵى 2012ه‌وه تاوه‌كوو ئێسته گه‌يشتووه‌ته 502 كه‌س و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووش‌دا 3 كه‌سى ديكه به‌و "نه‌خۆشييه‌وه گيانيان له‌ده‌ست داوه‌و 15 ديكه‌ش تووشى نه‌خۆشييه‌كه بوونه.
هه‌روه‌كوو له بهيانهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستى رێگركردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى مێرس و خۆپاراستن لێى، حكوومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودييه بڕياريداوه ئه‌م ساڵ له ماوه‌ى حه‌جكردنى حاجياندا، هيچ حوشترێك سه‌رنه‌بڕدرێت، گوايه تووشبووى ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆشييه بۆ مرۆڤ ده‌گوزاێته‌وه.
له بهيانهكهدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، نزيكه‌ى 90% حوشترهكانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى هڵگرى ڤايرۆسى مێرسن.
ڤایرۆسی مێرس لە ماوەی یەك مەتردا دەگوازرێتەوەو دەچێتە له‌شى مرۆڤه‌وه و ڕووبەڕووی "تا، كۆكین و خراپی ھەناسەدانی ده‌بێته‌وه".