کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان و پێشبینی ده‌كرێ تێیدا پرسی سه‌رۆكایه‌تیش باس بكرێ.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1.9.2015) له سه‌ر داوای مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ری بڵند، له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان كۆببێته‌وه و تێیدا دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی كوردستان گفتوگۆ بكرێ.
به‌پێی ئه‌و بانگخوازییهی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست حیزبه‌كان، بڕیاره دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له گفتوگۆدان له ناوخۆی خۆیاندا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌م كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، بگه‌ن به سازان.
له‌ماوه‌ی شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی نێوان پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ته‌نیا له‌سه‌ر 13 خاڵ گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ته‌واوی خاڵه‌كانی دیكه له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌م كۆتایی پێ بهێنن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به هیچ ئه‌نجامێك، چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوون.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تى، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، پێنج لایه‌نه‌كه (پارتى، گۆڕان، یه‌كێتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی له په‌ره‌له‌مان ئه‌ندامێتیان هه‌یه، له هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵادا كۆده‌بنه‌وه.