دۆخی سیاسی كوردستان بۆ پێش 19ی ئاب ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

دۆخی ئێستای سیاسی ھەرێمی كوردستان بەراورد لەگەڵ بەر لە 19 ئاب، گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە و لایەنەكان لە بەرانبەر یەكتردا

دۆخی سیاسی كوردستان بۆ پێش 19ی ئاب ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
دۆخی سیاسی كوردستان بۆ پێش 19ی ئاب ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر
دۆخی ئێستای سیاسی ھەرێمی كوردستان بەراورد لەگەڵ بەر لە 19 ئاب، گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە و لایەنەكان لە بەرانبەر یەكتردا نەرمی دەنوێنن، بەڵام ھێشتا ئەم نەرمی نواندنە، لایەنەكانی نەگەیاندۆتە رێككەوتن، ئێستا ھەر پێنج لایەنەكە لە نێو كۆبوونەوەكانی پێنج قۆڵی پێشنیازی دیكە دەخەنە بەردەستی یەكتر.
ئەگەرچی باس لە مەترسی دوای 19ی ئاب دەكرا، بەڵام بە پێی لێدوانی بەپرسانی لایەنەكان و ئەندامانی شاندی دانوستانكار، دۆخەكە لە پێش 19 ئاب زۆر ھێورترە، ئەوەتا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی 5 قۆڵی دەكات، بەو پێیەی ماوەی ھەفتەیەك زۆرە پێویستە زووتر لایەنەكان بگەنە رێككەوتن. ئەو لایەنەنانەی بەر لە 2 مانگ بە ھۆی پرۆژەكانی 23 حوزەیران لەگەڵ یەكتر كۆنەدەبونەوە، ئێستا لە كۆبوونەوە 5 قۆڵیەكان پێشنیاری نوێ دەدەنە یەكتر، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیمۆكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكا رادەگەیەنێ، پارتی پێشنیاری كردووە ئەم پرسە لە خولی داھاتووی پەرلەمان یەكلا بكرێتەوە، چونكە بە پێی قسەی میرانی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان شەرعییەتی لەدەستداوە. لە بەرامبەردا 4 لایەنەكەی دیكە، پێشنیاری ئەوەیان كردووە لەم پەرلەمانەی ئێستا پرسەكە یەكلا بكرێتەوە،
ئێستا لە نێو كۆبوونەوەكانی هه‌ر پێنج لایه‌ندا، حزبەكان لە ھەندێ پرسدا لەیەكتر نزیك دەبن، بەمەش گرووپی 4+1 وەك دەگوترا پارتی لەلایەك و 4 لایەنەكەی دیكەش لەلایەك، گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە. ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتیش بە (K24)ی راگەیاند، لە نێو كۆبوونەوەكان رای جیاواز ھەیە و زۆر جار 3 لایەن بەیەكەوەن و 2 لایەنی دیكە بەیەكەوەن.
بەر لە 19ی ئاب، چوار لایەنی خاوەن پرۆژەكە باسیان لەوە ده‌كرد كه‌ لە 20ی ئابەوە سەرۆكی پەرلەمان دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ھەرێم بەكاردێنێت، بەڵام تا ئێستا مەسعوود بارزانی لە شوێنی خۆی ماوەتەوە، لە بەرانبەردا لایەنەكانی دیكە بە بێدەنگی چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی زنجیره‌ی كۆبوونەوه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه‌.