کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئهڵمانیا بۆ قاچاخچی سهر سنوورهكانی دهگهڕێ
پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سنوورەكانی لەگەڵ نەمسا دەستی كرد بە لێپێچینەوەی خەلك بۆ دەستگیركردنی
K24- ههولێر
پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سنوورەكانی لەگەڵ نەمسا دەستی كرد بە لێپێچینەوەی خەلك بۆ دەستگیركردنی ئەو قاچاخچیانەی كە كۆچبەران بە شێوەیەكی نایاسایی دەبەنە ئەو وڵاتە.
بەپێی ئاژانسی ھەوالی ئەڵمانی (DPA) كه دوێنێ دووشهممه (31.8.2015) بڵاو بووهتهوه، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، نزیكەی ھەزار و ھەشتسەد قاچاخچیان دەستگیر كردووە.
ئەڵمانیا كە رووبەرووی ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەران بووەتەوە و له ئێستهدا بۆ ڕێوشوێنێك دهگهڕێن كه كۆنتڕۆڵی ئهو دۆخه بكهن. پۆلیسی ئەو ولاتە ئاشكرای دهكات كه ئەمساڵ لە مانگی كانوونی دووەمەوە تا كۆتایی تەموز، نزیكەی 1800 كەسی بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە كۆچبەرانی نایاساییەوە دەستگیر كردووە.
رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەران بەتایبەت لە ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا لەوانەش ئەڵمانیا دەكەن كە لە ناو ئەو پەنابەرانە خەڵكێكی زۆر لە كوردانیش ھەن.