فڕاكسیۆنە كوردستانييه‌كان داوا ده‌كه‌ن عه‌بادى پرسيان پێ بكات

فڕاكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكەن سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ھەنگاوی چاكسازیدا پرسیان پێ بكات.

فڕاكسیۆنە كوردستانييه‌كان داوا ده‌كه‌ن عه‌بادى پرسيان پێ بكات
فڕاكسیۆنە كوردستانييه‌كان داوا ده‌كه‌ن عه‌بادى پرسيان پێ بكات

K24 – ھەولێر

فڕاكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكەن سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ھەنگاوی چاكسازیدا پرسیان پێ بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (1.9.2015) په‌يامنێرى (K24) له‌ شارى به‌غدا رايگه‌ياند، فڕاكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان په‌رله‌مانى عێراق، داوا ده‌كه‌ن حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكى چاكسازيدا پرسيان پێ بكات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، تاوەكوو ئێسته "ئارام شێخ محەمەد"، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە كورديیەكان لە بەغدا ئه‌نجامداوه و بەیاننامەیان دەركردووە و داوایان لە حەیدەر عەبادی كردووە، لە پرۆسەی چاكسازیدا پرسیان پێ بكات، بەڵام سەرۆك وەزیرانی عێڕاق، تاوه‌كوو ئێسته‌ هيچ وه‌ڵامێكيان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

سەفین دزەیی گوته‌بێژى حكوومه‌تى ھەرێمی كوردستان پێشتر رایگەیاندبوو، ئەوان لەگەڵ ھەر ھەنگاوێكن بەرەوچاكسازی، بەبێ ئەوەی روونبكاتەوە كە كورد تا چەند ئاگه‌داری ھەنگاوەكانی حەیدەر عەبادیە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدايه‌، حەیدەر عەبادی، چەند بەرپرسێكی كوردی لە پۆستەكانی لاداون، بەڵام تا ئێستا ھەرێمی كوردستان ھیچ ھەڵوێستێكی نەبووە.

له‌ 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى له‌ دام ده‌زگه‌ حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه‌ چاكسازى ده‌ركرد.