کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بوداپێست.. كۆچى په‌نابه‌ران وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر داده‌خات
له بوداپێستى پايته‌ختى مه‌جه‌ڕستان به هۆى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌دان په‌نابه‌ر له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ردا، وێستگه‌كان گه‌شته‌كانيان دواخست.
K24 – هه‌ولێر
له بوداپێستى پايته‌ختى مه‌جه‌ڕستان به هۆى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌دان په‌نابه‌ر له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ردا، وێستگه‌كان گه‌شته‌كانيان دواخست.
ماڵپه‌ڕى "فرانس 24" بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1.9.2015)، له وێستگه سه‌ره‌كييه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر به سه‌دان په‌نابه‌ر كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا بچن.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، له وێستگه سه‌ره‌كييه‌كاندا، به هۆى درووستبوونى قه‌ره‌باڵغييه‌وه، بڕيار دراوه گه‌شته‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر رابگيرێن.
به‌رپرسانى وێستگه‌كان داوايان له په‌نابه‌ران كردووه، وێستگه‌كان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌و په‌نابه‌رانه به نيازى به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا و نه‌مسا له وێستگه‌كاندا كۆببونه‌وه.
له رێگه‌ى بڵندگۆكانه‌وه ئاگادارى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هيچ گه‌شتێك ئه‌نجام نادرێت و پێويسته هه‌مووان وێستگه‌كان چۆڵ بكه‌ن.
ته‌نيا دوێنێ دووشه‌ممه، له بوداپێستدا، به شه‌مه‌نده‌فه‌ر، 3 هه‌زار و 650 په‌نابه‌ر به‌ره‌و ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا گه‌شتيان كردووه و ئه‌وه‌ش به ژماره‌يه‌كى پێوانه‌يى هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له ئه‌مساڵدا تۆمار كرابێت.