کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران داوايه‌كى ئه‌مه‌ريكا ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران داواى له ئه‌مه‌ريكا كرد، ده‌ست له كاروبارى دادوه‌رى وڵاته‌كه‌ى وه‌رنه‌دات.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران داواى له ئه‌مه‌ريكا كرد، ده‌ست له كاروبارى دادوه‌رى وڵاته‌كه‌ى وه‌رنه‌دات.
ئايه‌توڵڵا جه‌واد لاريجانى، رايگه‌ياند، دادگاى ئێران به هه‌موو پێوه‌رێكى دادوه‌رييانه‌وه دۆسييه‌كانى به‌رده‌مى به تايبه‌تى دۆسييه‌ى ئه‌وانه‌ى سيخوڕييان بۆ ئه‌مريكا كردووه، تاوتوێ ده‌كات.
گوتيشى: "پێويستمان به‌وه نييه ئه‌مه‌ريكا رێنماييمان بكات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆن كار بكه‌ين".
پێشتر، جۆن كێرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، داواى له كۆمارى ئيسلامى ئێران كردبوو، له‌به‌ر "هۆكارى مرۆيى"، ئه‌و هاووڵاتييه ئه‌مريكاييه ئازاد بكه‌ن، كه ماوه‌ى چوار ساڵه به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كارى سيخوڕى له لايه‌ن تارانه‌وه ده‌ستگيركراوه.
ئه‌مير حكمه‌تيى، هاووڵاتييه‌كى ئه‌مه‌ريكايى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانييه و چوار ساڵ پێش ئێستا به "مه‌به‌ستى ديده‌نى كه‌سوكارى" سه‌ردانى ئێرانى كردبوو، له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركرا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، جۆن كيرى، داواشى له ئێران كرد، "هاوكارى" وڵاته‌كه‌ى بكات له دۆزينه‌وه‌ى چاره‌نووسى رۆبه‌رت ليڤنسۆن، كارمه‌ندى نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مه‌ريكا كه له 2007ه‌وه له دوورگه‌ى "كيش"ى ئێران بێ سه‌روشوێن بووه.
ئايه‌توڵڵا لاريجانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له ئێران‌دا ته‌نيا ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌ئى رێبه‌رى باڵاى شۆڕش، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌يه لێبوردن بۆ سزادراوه‌كان ده‌ربكات.
سه‌رچاوه: فرانس 24