کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له هه‌شت مانگدا 350 هه‌زار په‌نابه‌ر خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئه‌وروپا
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران، بڵاويكرده‌وه، ته‌نيا له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا، 350 هه‌زار كۆچبه‌ر له رێگه‌ى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا.
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران، بڵاويكرده‌وه، ته‌نيا له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا، 350 هه‌زار كۆچبه‌ر له رێگه‌ى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا.
رێكخراوه‌كه، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكرايكردووه، له مانگى كانوونى دووه‌م/يه‌نايرى ئه‌مساڵه‌وه، 220 هه‌زار په‌نابه‌ر خۆيان گه‌ياندووه‌ته يۆنانستان و و 115 هه‌زار كه‌سيش گه‌يشتوونه‌ته ئيتاڵيا و 2 ههزاريش گه‌يشتوونه‌ته ئيسپانيا و سه‌د كه‌سيش له دوورگه‌ى ماڵتا گيرساونه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌ى رێكخراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 350 هه‌زار كه‌س له رێگه‌ى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئه‌وروپا.
به به‌راورد به ئامارى هه‌مان واده له ساڵى رابردوودا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌نده و نيو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ساڵى رابردوو، له كۆى ساڵه‌كه‌دا 219 هه‌زار كه‌س گه‌يشتبوونه ئه‌وروپا.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه، له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا 2 هه‌زار و 643 كه‌س له رێگه‌ى كۆچه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته ئاوى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه و ژيانيان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى ئامارى كۆميسۆنى باڵاى په‌نابه‌ران، ساڵى رابردوو، 3 هه‌زار و 500 كه‌س له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست گيانيان له‌ده‌ستدابوو.