کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا.. دوو رۆژنامه‌وانى به‌ريتانى ده‌ستگير ده‌كرێن
حكومه‌تى توركيا دوو رۆژنامه‌وانى بريتانى و وه‌رگێڕێكى عێراقى به تۆمه‌تى "هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه" ده‌ستگير كردووه.
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى توركيا دوو رۆژنامه‌وانى بريتانى و وه‌رگێڕێكى عێراقى به تۆمه‌تى "هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه" ده‌ستگير كردووه.
له شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان، دادگايه‌كى توركيا بڕيارى دا، هه‌ريه‌ك له جايك هنرهان، فيليپ بندلبرى رۆژنامه‌وانى تۆڕى هه‌واڵى "فايس نيوز" و وه‌رگێڕه عێراقييهكهيان له زيندان بهێڵێته‌وه، به تۆمه‌تى تێوه‌گلانيان له "كرده‌وه‌ى تيرۆريستى و هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوى داعشه‌وه".
ئه‌و رۆژنامه‌وانانه هه‌فته‌ى رابردوو، له ژێر پاساوى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه، له لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى توركياوه ده‌ستگير كران.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياكانى بريتانيا، شوفێرى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه هه‌رچه‌ند ده‌ستگيركرابوو، به‌ڵام له لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانه‌وه ئازاد كراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و رۆژنامه‌وانانه زانيارييان له باره‌وه دراوه به پۆليس و له شوێنى مانه‌وه‌يان ده‌ستگيركراوون و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر وێنه و كه‌رسته و ئه‌رشيفى كارهكهياندا گيراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانانه تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به رێكخراوى داعشه‌وه ره‌تكردووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵه‌كه‌يان باسى له‌وه كردووه، رۆژنامهوانهكانى له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستگيركراوون، به بێ مۆڵه‌تى حكومه‌ت وێنه‌يان گرتووه و دواتر تۆمه‌تيان بۆ درووست كراوه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا داوايكردووه، حكومه‌تى توركيا ئه‌و رۆژنامه‌وانانه به زوويى ئازاد بكات.
رێكخراوه‌كه، تۆمه‌ته‌كانى ئه‌نقه‌ره‌ى له دژى رۆژنامه‌وانه‌كان به تۆمه‌تى "جێى نه‌نگى و شوورهيى" وه‌سفكردووه.
سه‌رچاوه: فرانس 24