کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوه‌يت هاوكارانى ئێران و حزبوڵڵا ده‌ستگير ده‌كات
داواكارى گشتى له كوه‌يت، رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كانيان 24 كه‌سيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به كۆمارى ئيسلامى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانه‌وه ده‌ستگير كردووه.
K24 – هه‌ولێر
داواكارى گشتى له كوه‌يت، رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كانيان 24 كه‌سيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به كۆمارى ئيسلامى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانه‌وه ده‌ستگير كردووه.
داواكارى گشتيى له كوه‌يت تۆمه‌ته‌كه‌ى ئاراسته‌ى 24 كه‌س كردووه و رايگه‌ياندووه، ئه‌و كه‌سانه په‌يوه‌ندييان به ئێران و حزبوڵڵاوه كردووه و زانيارييان ئاڵوگۆڕ كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌ياننامه‌يه‌كى داواكارى گشتييدا هاتووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و كه‌سانه ويستوويانه زيان به ئاسايش و سه‌لامه‌تى كوه‌يت بگه‌يه‌نن و كرده‌وه‌ى دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌يان ئه‌نجامبده‌ن".
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، 21 كه‌س له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگير كراوون و 3 كه‌سى ديكه‌يان رايان كردووه و ناونيشانيان ديار نييه.
له 13ى ئابى رابردووش‌دا، كوه‌يت بڵاويكرده‌وه، كه ده‌ستيان به‌سه‌ر كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييدا له سه‌ر سنوورى كوه‌يت و عێراقدا گرتووه.