کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
موتڵه‌گ ره‌خنه له چاكسازييه‌كانى عه‌بادى ده‌گرێت
ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكى ئيئتيلافى عه‌ره‌بى سوننه‌كان، ره‌خنه‌ى له بڕياره "چاكسازييه‌كان"ى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق گرت.
K24 – هه‌ولێر
ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكى ئيئتيلافى عه‌ره‌بى سوننه‌كان، ره‌خنه‌ى له بڕياره "چاكسازييه‌كان"ى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق گرت.
له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانى ئه‌نبار، ساڵح موتڵه‌گ، رايگه‌ياند، هه‌ر جۆره چاكسازييهك ئه‌نجامبدرێت له به‌رژه‌وه‌ندى خهڵكدايه.
گوتيشى: "ئه‌و ره‌وشه‌ى هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌و پێشهكييانهى بۆ چاكسازى ده‌خرێنه‌ڕوو، ده‌ريده‌خات، چاكسازييه‌كانى عه‌بادى له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خواست و داواكارى خه‌ڵكدا نيين، به تايبه‌تى ئاواره و په‌راوێزخراوه‌كان هيچ پشكێكيان له چاكسازييه‌كان پێ نه‌بڕاوه".
موتڵه‌گ گوتيشى: "ماقووڵ نييه، ته‌نيا لايه‌نێك، ياخود حزبێكى دياريكراو، هه‌موو گوزارشتهكانى چاكسازى بۆ خراپكردنى ئه‌وانى ديكه و باش وێناكردنى خۆى به‌كاربهێنێت".
روونيشيكرده‌وه، چاكسازى داخوازى هه‌موو هاووڵاتييه‌كى به‌ئه‌مه‌كه، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ى زيان به ته‌وافقى سياسى نێوان لايه‌نه‌كان بگه‌يه‌نێت و ببێته هۆى درووخستنه‌وه‌ى نه‌ياره سياسييه‌كان و ره‌شكردنى مێژوويى نيشتمانێتى ئه‌و لايه‌نانه.
هه‌وه‌ها جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پێويسته پرۆسه‌ى چاكسازى به پاڵنه‌رى سياسى هيچ كه‌س و لايه‌نێك نه‌كاته ئامانج و ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌رده‌خات، كه چاكسازيى له قۆناغى ئهمڕۆييدا پێويستى به حكومه‌تێكى ته‌كنۆكراتى دوور له هه‌ژموونى سياسى حزبه‌كان و پشكپشكێنه‌ى تائيفى هه‌يه.
ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكى ئيئتيلافى عه‌ره‌بى سوننه‌كان، داواشيكرد، ليژنه‌يه‌كى بێلايه‌ن له كه‌سانى پيشه‌يى پێكبهێنرێت، كه توانى ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكارانى هه‌بێت و ليژنه‌كه به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و به هاوكارى كۆمپانيا نێودهوڵهتييهكان ده‌ست به كاره‌كانى بكات.
سه‌رچاوه: ئاژانسى خه‌به‌ر