کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى بانگهێشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت
له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هه‌وڵێكى چروپڕ خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى داهاتوودا بانگهێشتى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بكرێت.
K24 – هه‌ولێر
له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هه‌وڵێكى چروپڕ خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى داهاتوودا بانگهێشتى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، پرسى سه‌ره‌كى بانگهێشتكردنى عه‌بادى بۆ لێپرسينهوهيه سه‌باره‌ت به‌و چاكسازييانه‌ى ده‌يه‌وێت ئه‌نجاميان بدات.
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دين، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله كوردستانييه‌كان، رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌كى زۆر واژوو كۆكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه به‌رده‌ست سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌ن و له يادداشتێكدا داواى ئه‌وه بكرێت هه‌فته‌ى داهاتوو بانگهێشتى عه‌بادى بكرێت بۆ ئه‌نجومه‌ن.
له (9.8.2015)دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق به ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك بڕيار، شه‌ڕى دژى گه‌نده‌ڵى راگه‌ياند و ئاشكرايكرد، به پشتيوانى مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له وڵات‌دا.