کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڤيان ده‌خيل داواى موچه‌يه‌ك بۆ رزگاربووانى ده‌ستى داعش ده‌كات
ڤيان ده‌خيل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ژماره‌ى ئه‌و ژنه ئێزدييانه‌ى ئاشكرا كرد، كه هێشتا له ژێر ده‌ستى داعشدان و ئه‌وانه‌ش كه رزگاريان بووه له چنگى داعش.
K24 – هه‌ولێر
ڤيان ده‌خيل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ژماره‌ى ئه‌و ژنه ئێزدييانه‌ى ئاشكرا كرد، كه هێشتا له ژێر ده‌ستى داعشدان و ئه‌وانه‌ش كه رزگاريان بووه له چنگى داعش.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا، ڤيان ده‌خيل، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى 5 هه‌زار و 800 منداڵ و ژنى ئێزدى له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندراوون.
گوتيشى: "له‌و ژماره‌يه، 3 هه‌زاريان ژن و 2 هه‌زار و 600يان منداڵن له هه‌ردوو ره‌گه‌ز".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وانه‌ى تا ئێستا رزگاريان بووه، ژماره‌يان گه‌يشتووه‌ته 499 منداڵ و 799 ژن".
ڤيان ده‌خيل روونيكرده‌وه، هێشتا ژماره‌يه‌كى زۆر له منداڵ و ژن له لاى داعش ده‌ستبه‌سه‌رن و ئه‌وانه‌ش كه رزگاريان بووه، پێويستيان به چاودێرى و چاره‌سه‌رى پزيشكى و ده‌روونپزيشكى هه‌يه.
ئه‌و ژنه نوێنه‌ره‌ى ئێزدى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داواى له حكومه‌تى به‌غدا كرد، موچه‌يه‌كى دياريكراو بۆ ئه‌و كه‌سانه ببڕێته‌وه كه له ده‌ستى داعش رزگاريان بووه، چونكه به‌شێكيان هيچ كه‌سێكيان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و كه‌سوكاريان له لايه‌ن داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، بڕيار بوو له ئازارى رابردوودا خێوه‌تگه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئاواره ئێزدييه‌كان درووست بكرێت، به‌ڵام وا گه‌يشتينه مانگى ئه‌يلول و هێشتا هيچ شتێك نه‌كراوه و هه‌موو ئه‌و پاره‌يه‌ش ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق كراوه، به‌ڵام هيچ ئه‌نجامێك ده‌رنه‌كه‌وتووه.
رێكخراوى داعش، دواى ئه‌وه‌ى له 10ى حوزه‌يرانى 2014، شارى موسڵى داگير كرد، له 3ى ئابى ساڵى رابردوودا په‌لامارى شارۆچكه‌ى شنگالى دا و به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ناوچه‌كه‌ى ئاواره كرد و هه‌زاران هاووڵاتى ئێزدى رفاند و كچ و منداڵه‌كانى خستنه بازارى كۆيله‌فرۆشييه‌وه.