کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داوكارى گشتى دادگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى لالش ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى بۆ ئێزدييه‌كان، بڕياره داوكارى گشتى داگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى لالش بكات.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى بۆ ئێزدييه‌كان، بڕياره داواكارى گشتى دادگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى لالش بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1.9.2015)، په‌يامنێرى (K24) رايگه‌ياند، بڕياره ئه‌مڕۆ لويس مۆرينۆ ئۆكامپۆ، يه‌كه‌مين داوكارى گشتى دادگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى بۆ ئێزدييه‌كان و پشتگيريكردنى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كه‌يسى به جينۆسايد ناساندنى ئێزدييه‌كان، سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى لالش له قه‌زاى شێخان بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: مۆرينۆ ئاماده‌يى خۆى نيشانداوه ته‌واوى پسپۆرى و شاره‌زايان بخاته خزمه‌تى سه‌رخستنى ئه‌و كه‌يسه، چونکە بابەتێکی مرۆییەو پەیوەندی بە تەواوی مرۆڤایەتيیەوە ھەیە.
لویس مۆرینۆ له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيدا به پارێزگاريكردن له مافى مرۆڤ و تاوانه نێودهوڵهتييهكان ناسراوه.