به‌غدا.. خۆپيشاندان دژى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئه‌نجامدرا

ده‌يان هاووڵاتى خۆپيشاندانێكيان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ شارى به‌غدا ئه‌نجامدا، داواى له‌كارلادانى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريان ده‌كرد.

به‌غدا.. خۆپيشاندان دژى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئه‌نجامدرا
به‌غدا.. خۆپيشاندان دژى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئه‌نجامدرا

K24 – ھەولێر

ده‌يان هاووڵاتى خۆپيشاندانێكيان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ شارى به‌غدا ئه‌نجامدا، داواى له‌كارلادانى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريان ده‌كرد.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ (31.8.2015) په‌يامنێرى (K24) رايگه‌ياند، دەیان هاووڵاتى لەبەردەم ئەنجومەنی باڵاى دادوەری، لە شارى بەغدا خۆپيشاندانيان ئه‌نجامداوه‌و تێيدا داوای له‌كارلادانى "میدحەت مەحمود"، سەرۆكی ده‌سه‌ڵاتى دادوەریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵيان داوه‌ته‌ پاڵ.

له‌لايه‌كى ديكه‌وه‌، نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكراى كرد لە ده‌سه‌ڵاتى ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكەكەی دا نیيە میدحەت مەحمود، لەسەركار لاببات .

له‌ 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى له‌ دام ده‌زگه‌ حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه‌ چاكسازى ده‌ركرد.