کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێشمهرگه خانووى هيچ گوندێكى نهڕووخاندووه
یەكێ لە شێخەكانی گوندی "ئەلبونەجمی" سەربە قەزای داقوق، رەتیكردەوە ھێزەكانی پێشمەرگە خانووەكانی گوندەكەیانی رووخاندبێت.
K24 – ھەولێر
یەكێ لە شێخەكانی گوندی "ئەلبونەجمی" سەربە قەزای داقوق، رەتیكردەوە ھێزەكانی پێشمەرگە خانووەكانی گوندەكەیانی رووخاندبێت.
دوێنێ (31.8.2015) "شێخ محەمەد فەتاح" كه يهكێكه له شێخهكانى گوندى ئهلبونهجمى، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
"خانووەكانی گوندی ئەلبونەجمى، بەھۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیيەكانی ھاوپەیمانان و بۆمبڕێژكردنیان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، رووخاون".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "چەكدارانی داعش جگە لە بۆمبڕێژكردنی خانووەكان، سەرجەم رێگاكانیشیان بۆمبڕێژكردبوو و ئەو ھەواڵانەی باس لە رووخاندنی خانووەكان، لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگەوە دەكەن، دوورن لە راستی".
رۆژی 26ی ئابى مانگى رابردوو، ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە ھاوكاری فڕۆكەی ھاوپەیمانان، گوندی ئەلبونەجمی سەربە قەزای داقوقیان، كۆنتڕۆڵكردەوە، دهنگۆيهك بڵاوبوويهوه كه گوايه هێزهكانى پێشمهرگه خانووهكانى ئهو گوندهيان رووخاندووه.