کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست به دانيشتنه‌كانى ده‌كاته‌وه
دواى دوو مانگ پشوو، ئه‌مڕۆ وه‌زرى دووه‌مى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرده‌وه و بڕياره سبه‌ش يه‌كه‌م دانيشتن به‌ڕێوه‌بچێت.
K24 – ھەولێر
دواى دوو مانگ پشوو، ئه‌مڕۆ وه‌زرى دووه‌مى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرده‌وه و بڕياره سبه‌ش يه‌كه‌م دانيشتن به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1.9.2015) بێستون فايه‌ق، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له فراكسيۆنى گۆڕان به (K24) گوت: "دواى كۆتايى هاتنى دوو مانگ له پشووى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ وه‌رزى دووه‌مى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌ستى پێ كرده‌وه".
روونيشى كرده‌وه: "له دانيشتنه‌كاندا ته‌نيا باس له پرسى سه‌رۆكايه‌تى ناكرێ به‌ڵكو باس له مووچه و كێشه‌كانى هه‌ردوو وه‌زيرى دارايى و سامانه سروشتييه‌كان ده‌كرێت".
هه‌ر سەبارەت بە پەیوەندی نێوان فراكسیۆنەكان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "لەسەر ئەو پرسانەی كە پەیوەندیان بەژیانی خەلكەوە ھەیە ھەموومان كۆكين لەسەری تەنیا پرسێكی گرنگی وەك سەرۆكایەتی ھەرێم نەبێت كە جیاوازی ھەیە لەسەری و ساردیەكانی زەقى پێوه دياره".
گوتيشى: "سبەی یەكەم كۆبونەوەی ئاسایی وەرزی نوێ دەست پێ دەكات و تەنیا كۆبوونەوەی دەسپێكيیە و ھیچ بڕگە و ماددەیەك لە بەرنامەی كاری سبەیدا نييه".