کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رێژه‌ى پشكه‌كانى ژاپۆن له بۆرسه جيهانيه‌كاندا داده‌به‌زن
به‌هۆى لاوازبوونى چالاكى كۆمپانيا نيوخۆييه‌كان، پشكه‌كانى ژاپۆن له بۆرسه جيهانييه‌كاندا به‌رێژه‌ىيه‌كى به‌رچاو به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو روو له دابه‌زينه.
K24 – ھەولێر
به‌هۆى لاوازبوونى چالاكى كۆمپانيا نيوخۆييه‌كان، پشكه‌كانى ژاپۆن له بۆرسه جيهانييه‌كاندا به‌رێژه‌ىيه‌كى به‌رچاو به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو روو له دابه‌زينه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(1.9.2015) سه‌رچاوه فه‌رمييه‌كانى وڵاتى چين، راپۆرتێكيان بڵاوكردووه‌ته‌وه تێيدا ئاماژه به دابه‌زينى پشكه‌كانى ژاپۆن ده‌كات وه‌ك دووه‌مين زلهێزى ئابوورى له جيهاندا.
راپۆرته‌كه روونيشى كردووه‌ته‌وه: ته‌نيا له بۆرسه‌ی تۆكیۆ به رێژه‌ی 2.38% دابه‌زیوه.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه: "دابه‌زینی پشكه‌كانى ژاپۆن گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو تا ئێسته ئاستی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بینیوه، به‌جۆرێك رێژه‌ی ئه‌و دابه‌زینه له 2009 تاوه‌كوو ئێسته نزمترین ئاسته كه بۆرسه‌كانى ژاپۆن به‌خۆيه‌وه بينيوه،. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پشكی كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنیش رووی له پاشه‌كشه كردووه و له دوایین ئاماردا، هۆندا مۆتۆر 2.5% و نیسان 2.1% دابه‌زیوه".