هيندستان ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكى ئابوورى گرنگ

به‌هۆى سيستى ئابوورى وڵاتى چين، ئابوورى هيندستان گه‌شه‌ى زياتر به‌خۆوه‌ ده‌بينێ و ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكى ئابوورى گرنگ.

هيندستان ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكى ئابوورى گرنگ
هيندستان ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكى ئابوورى گرنگ

K24 – ھەولێر

به‌هۆى سيستى ئابوورى وڵاتى چين، ئابوورى هيندستان گه‌شه‌ى زياتر به‌خۆوه‌ ده‌بينێ و ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكى ئابوورى گرنگ.

ھەندێک لە شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوایە گەشەی ئابووری چین چاوەروان نەكراو بووە، ئەو گەشەكردنەش بەردەوامی ھەیە بەجۆرێک دەیەوێت بیێتە ناوەندێکی گرنگی ئابووری و کێبرکێ لەگەڵ چین بکات.

بە پێی دواین ئامار کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی نیسان گەشەی ئابووری ھیندستان 7,5 بووە، ھەروەھا تا کۆتایی مانگی حوزیران بووه‌ته‌ لە 7%.

بەشێک لە ئابوریناسانیش پێیانوایە ئێسته‌ ترسێکی زۆر لە سستی ئابووری چین دەکرێت، ئەمە وایکردووە کە ھیندستان لە گەشەی ئابووری پێشکەوێت و وەک ناوەندێکی ئابووری گرنگ سه‌يربكرێت.