کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق.. مانگی رابردوو 3 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی
بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، تەنیا لە مانگی ئابدا لە عێڕاق، زیاتر لە 3 ھەزار كەس بوونەتە قوربانی.
K24- هه‌ولێر
بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، تەنیا لە مانگی ئابدا لە عێڕاق، زیاتر لە 3 ھەزار كەس بوونەتە قوربانی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوێنێ سێشه‌ممه (1.9.2015) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی قوربانییانی مانگی ڕابردووی عێراقی ئاشكرا كردووه و تێیدا نزیكەی 1400 كەس لە كوژراون كە 585 كەسیان ھاووڵاتی سڤیل بوونە. هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ژماره‌ی برینداره‌كانیش ئاشكرا كراوه كه زیاترلە 1800 كه‌سه.
لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، كە زۆربەی كوژراوان و برینداران لە شاری بەغدان، كە ژمارەیان لە ھەزار كەس زیاترە. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە 740 كەس لە كوژراوەكان، لە ھێزەكانی سوپای عێراقن.
به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتی ساڵانه و مانگانه‌ی باری سه‌قامگیری هه‌موو وڵاتانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر مه‌ترسی هێرشی سه‌ربازیی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تان. عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌رده‌م له ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین قوربانی تێدایه.