سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خۆڵبارين به‌غداى داپۆشى
گه‌رده‌لولێكى خۆڵبارين ئاسمانى شارى به‌غداى داپۆشى، به‌وهۆيه‌وه ئاستی بینین لە یەك كیلۆمەتر كەمتربوو.
K24 – به‌غدا
گه‌رده‌لولێكى خۆڵبارين ئاسمانى شارى به‌غداى داپۆشى، به‌وهۆيه‌وه ئاستی بینین لە یەك كیلۆمەتر كەمتربوو.
دوێنێ سێشه‌ممه (1.9.2015) گه‌رده‌لولێكى خۆڵبارين رووى له‌شارى به‌غداى پايته‌ختى عێراق كرد به‌جۆرێك ته‌واوى ئاسمانى ئه‌و شاره‌ى داپۆشى و پلەی گەرمی لە 45 پەلەوە دابەزی بۆ 38 پلەی سەدی.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆڵبارينه‌دا ئاستى بينيى له‌ماوه‌ى يه‌ك كيلۆمه‌تر كه‌متربوو، بۆيه گڵۆپی سەر شەقامەكان داگیرسێندران.
توێژه‌رانى بوارى كه‌شناسى ئه‌و خۆڵبارينه به‌يه‌كێك له ده‌گمه‌نترين خۆڵبارينه‌كانى عێراق هه‌ژمارى ده‌كه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوودا.