کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يۆنان.. له 24 كاتژمێرى رابردوودا چوار هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌يشتوونه‌ته ئه‌سينا
پۆليسى دوورگه‌كانى يۆنان، رايگه‌ياند، 4 هه‌زار و 300 په‌نابه‌ر خۆيان گه‌ياندووه‌ته كه‌ناره ئاوييه‌كانى يۆنان
K24 – هه‌ولێر
پۆليسى دوورگه‌كانى يۆنان، رايگه‌ياند، 4 هه‌زار و 300 په‌نابه‌ر خۆيان گه‌ياندووه‌ته كه‌ناره ئاوييه‌كانى يۆنان و به‌رپرسانيش ناچار بوون، ژماره‌يه‌كييان بگوازنه‌وه بۆ دوورگه‌ى ليسبووس.
ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه و سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ پۆليس ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره‌يان گواسته‌وه بۆ دوورگه‌ى ليسبووس له باشوورى خۆرئاواى ئه‌سيناى پايته‌خت.
ده‌سه‌ڵاتدارانى يۆنانستان داوايان له يه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، هه‌رچى زياتره هاوكارى ئه‌سينا بكه‌ن له به‌ده‌مه‌وه‌چوونى په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌يرانه‌ى روويكردووه‌ته يۆنان.
بڕياره شاندێكى يه‌كێتى ئه‌وروپا به سه‌رۆكايه‌تى فرانس تيميرمانس، جێگرى سه‌رۆكى كۆميسيارانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و ديميتريس ئيفرامۆپۆلۆس، راسپێردراوى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران سه‌ردانى ئه‌سينا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى يۆنانستان پرسى هاتنى به‌لێشاوى په‌نابه‌ران تاوتوێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس 24