کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سۆماڵ.. په‌نجا سه‌ربازى يه‌كێتى ئه‌فريقيا ده‌كوژرێن
په‌نجا سه‌ربازى يه‌كێتى ئه‌فريقيا كوژران و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له ئارادايه په‌نجا سه‌ربازى ديكه بێسه‌روشوێن بووبن.
K24 – هه‌ولێر
په‌نجا سه‌ربازى يه‌كێتى ئه‌فريقيا كوژران و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له ئارادايه په‌نجا سه‌ربازى ديكه بێسه‌روشوێن بووبن.
گرووپى چه‌كدارى گه‌نجانى ئيسلامى بڵاويكردووه‌ته‌وه، هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌يه‌كى سوپاى يه‌كێتى ئه‌فريقيا له ناوچه‌ى جانال، له دوورى 80 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرئاواى شارى مه‌قاديشۆى پايته‌خت.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌ره‌تايى، له ئاكامى ئه‌و هێرشه چه‌كدارييه په‌نجا سه‌رباز كوژراوون و په‌نجاى ديكه بێسه‌روشوێن بوون.
ئه‌و گرووپه ئاشكرايكردووه، هێرشه‌كه‌يان له تۆڵه‌ى ئه‌و كوشتاره بووه، كه هێزه‌كانى ئۆگه‌ندا له ميانى ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه‌دا كردوويانه‌ته سه‌ر هاووڵاتيان و 7 هاووڵاتييان كوشتووه.
فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى يه‌كێتى ئه‌فريقيا له سۆماڵ ناسراو به (ئه‌ميسۆم)، رايگه‌ياندووه، چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سووپاى ئۆگه‌ندا له‌و سه‌ربازگه‌يه بوونه، كه گه‌نجانى ئيسلامى هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، "ئه‌ميسۆم"، ئاشكرايكردووه، ئه‌وان ده‌ستيانكردووه، به لێكۆڵينه‌وه له چۆنێتى هێرشه‌كه‌ى كراوه‌ته سه‌ريان.
سه‌رچاوه سه‌ربازييه خۆرئاواييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا هێرشه‌كه له دابڕانى سه‌ربازگه‌كه له ده‌وروبه‌رى و بڕينى رێگه‌كانى گه‌يشتنى كۆمه‌ك، ده‌ستى پێ كردووه و دواتر خۆكوژێك خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه و پاشانيش نزيكه‌ى 200 چه‌كدارى گه‌نجانى ئيسلامى هێرشه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه.
شاهێدحاڵه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان بينيويانه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2.9.2015) چه‌كداره ئيسلامييه‌كان سه‌ربازگه‌كه كۆنترۆڵ كردووه و كه‌لوپه‌ل و كۆگاكانى چه‌كيان تاڵانكردووه.
سه‌رچاوه: فرانس 24